دوایین نوێکردنەوە لە: 05/08/2025
بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی Ipsos iSay ("مەرج و ئەحکامەکان")
بۆ ئەوەی ببیتە ئەندام لە پانێڵی Ipsos iSay ("لیژنە"، "پانێڵ")، پانێڵی جیهانیی بەکاربەران تایبەت بە کۆمپانیای ئیپسۆس کە لەلایەن کۆمپانیای ئیپسۆس (Ipsos FZ-LLC)ەوە بەڕێوە دەبرێت ( " ئپسۆس"، "ئیپسۆس"، "ئێمە")، پێویستە دانیشتووی عێراق بیت، تەمەنت گەیشتبێتە 15 ساڵ یان زیاتر و بەم مەرج و ئەحکامانە ڕازی بیت ("بەشداربوو/ پانێڵیست"، "ئەندام"، "تۆ"). ئێمە ئەمڕۆ دەرفەت بۆ ئەندامەکانمان دەڕەخسێنین بەشداری لە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی سبەینێدا بکەن و ڕا و بۆچوونەکانیان لەسەر بابەتگەلێکی جیاواز هاوبەشی پێبکەن. دەنگی تۆ نوێنەرایەتی دەنگی هەزاران کەس دەکات!
بە قبوڵکردنی ئەم مەرج و ئەحکامانە، تۆ پشتڕاستی دەکەیتەوە کە شایستەی ئەوەیت ببیتە ئەندامی پانێڵ (پانێڵیست) هەروەها ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی دەستبەجێ ئیپسۆس لە هەر ڕووداوێک، کە کاریگەری لەسەر لێهاتوویی (أهلية) تۆ وەک ئەندامی پانێڵ هەبێت، ئاگادار بکەیتەوە.
کۆمپانیای ئیپسۆس (Ipsos FZ-LLC) کۆمپانیایەکە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ("ئیمارات") تۆمارکراوە بە ڕێگەپێدانی ژمارە 18624 کە لە لایەن دەسەڵاتی پەرەپێدانی میرنشینی دوبەیەوە دەرچووە، بارەگای کۆمپانیاکە لەناو ئۆفیسی ژمارە 801 دایە لە قاتی هەشت، تاوەری سورەییا، تیکۆم، شاری میدیایی دوبەی، دوبەی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب.
پێڕست
- 1. پایوەندیکردن بە Ipsos iSay ەوە
- 2. بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانت
- 3. سیاسەتی ئیمەیڵەکان
- 4. تۆمارکردنی زانیارییەکانی باکگراوند
- 5. پانێڵەکە چۆن کاردەکات؟
- 6. رێساکانی بەکارهێنان و بەشداریکردنێکی قبوڵکراو
- 7. تایبەتمەندێتی منداڵ
- 8. پاداشت کردنت بەهۆی بەشداریکردن لە راپرسییە ئۆنلاینەکاندا
- 9. کوکیز، پەنجەمۆری ژمارەیی (البصمة الرقمية)، داتاکانی ئامێر و زانیارییەکانی دیکە لەبارەی ئامێرەکەتەوە
- 10. درکاندنی نهێنییەکان (إشعار بالسرّية)
- 11. مافی خاوەندارێتی هزری
- 12. قەربووکردن و بەخشین لە بەرپرسیارێتی
- 13. مەرجەکانی بەشداریکردن
- 14. پاشەکشەکردن لە Ipsos iSay/ کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی
- 15. دەسەڵاتی داوەرییکردن
- 16. پەیوەندیمان پێوە بکە
- 17. زمانەکان
1. پایوەندیکردن بە Ipsos iSay ەوە
بە ڕەچاوکردنی ئەو داواکارییانەی لای سەرەوە، هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە داواکاری پەیوەندیکردن (جۆین بوون) بە پانێڵەکەوە پێشکەش بکات تاکو دەرفەتی بەشداریکردنی لەو ڕاپرسی و چالاکیی توێژینەوانەدا هەبێت کە لەلایەن ئیپسۆسەوە ئەنجام دەدرێن. بە پەیوەندیکردن بە پانێڵەکەوە، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر وەرگرتنی بانگهێشتنامە و/ یان ئاگادارکردنەوەکان بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکان و چالاکییەکانی تری توێژینەوە. لە هەمانکاتدا، ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە کە داواکاری ئەندامێتی ڕەت بکەینەوە بەبێ ئەوەی پابەند بین بە پاساو هێنانەوە بۆ ئەو ڕەتکردنەوەیە.
ئەندامێتی بۆ کارمەندانی گروپی ئیپسۆس کراوەیە، ئەمەش بەپێی بڕیارە ناوخۆییەکان و ڕێساکانی گروپ. بەڵام ئەندامێتی بۆ کەسانی ڕاستەوخۆی خێزانی کارمەند یان کەسە نزیکەکانی کارمەندانی گروپی ئیپسۆس کراوە نییە.
2. بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانت
زانیاری کەسی یان ئەو زانیاریانەی کە لەبارەی تۆوە کۆدەکرێنەوە، بەوپەڕی نهێنی و بەگوێرەی قانوون و لائیحە و ڕێسا کارپێکراوەکان ، لەوانەش ئەو قانوون و لائیحە و ڕێسایانەی پەیوەندییان بە پاراستنی نهێنی و پاراستنی زانیارییەکانەوە هەیە، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. سیاسەتی پاراستنی نهێنی تایبەت بە پانێڵ ڕوونی دەکاتەوە، چۆن ئەو زانیاریانە پرۆسێس دەکەین کە کۆیان دەکەینەوە کاتێک تۆ بەشداری لە Ipsos iSay دەکەیت، یان کاتێک بەشداری لە ڕاپرسی و چالاکییەکانی توێژینەوە دەکەیت، یان ماڵپەڕەکەمان یان ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەکەمان بەکاردەهێنیت. سیاسەتی پاراستنی نهێنی تایبەت بە پانێڵ بەشێکی دانەبڕاوە لەم مەرج و ئەحکامانە. دەتوانرێت تەواوی سیاسەتەکانی پاراستنی نهێنی (لەوانەش سیاسەتی کووکی)، سەرباری مەرج و ئەحکامەکان لێرەدا بخوێنرێتەوە.
لە بەستێنی ئەم بەڵێننامەیەدا، ئێمەش دەستەبەری ئەوەدەکەین کە:
بەدەر لەوەی کە پەیوەستە بە راپرسییەکانی Ipsos iSay، هەوڵ نادەین هیچ شتێکت پێ بفرۆشین یان داتا شەخسییەکانت لەگەڵ لایەنی سێهەمدا هاوبەشی (share) پێبکەین بۆ مەبەستی فرۆشتن و بازاڕگەریی.
وەڵامە تاکەکەسییەکانت لە پرسیارنامەکاندا بە شێوەیەک پرۆسێس دەکرێن کە ئاسایشی گونجاو و تایبەتمەندێتیی گونجاو دەستەبەر بکەن. بە رەزامەندی راشکاوانەی خۆت نەبێت، وەڵامەکانت بە نهێنی دەمێنێتەوە و تەنها ئەوکاتە بەکار دەهێنرێت کە لەگەڵ وەڵامە نهێنیەکانی دیکەدا تێکەڵ دەکرێن.
وەڵام نەدانەوەی پرسیارێکی دیاریکراو لە ڕاپرسییەکدا کە بانگهێشتکراویت بۆی یان بەشداری نەکردن لە تەواوی ڕاپرسییەکەدا هیچ لێکەوتەیەک (تبعات)ی لەسەر ئەندامێتیت لە پانێڵەکەدا نابێت.
لە هەر کاتێکدابێت، دەتوانیت داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیت لە Ipsos iSay بکەیت، یان پاشەکشە بکەیت، لە میانی ئەو پرۆسەیەوە کە لە بەشی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی لە Ipsos iSay / پاشەکشەکردندا ڕوونکراوەتەوە.
3. سیاسەتی ئیمەیڵەکان
بەو پێیەی تۆ خۆبەخشانە خۆت تۆمار کردووە لە Ipsos iSay و ناونیشانی ئیمەیڵەکەت پشتڕاست کردۆتەوە، نابێت ئیمەیڵەکان یان هەر شێوازێکی دیکەی پەیوەندیکردن لە ئێمەوە وەک ئیمەیڵی بێزارکەر (spam) یان پەیامی هەڕەمەکی پۆلێن بکەیت، بە پێچەوانەوە تۆ بەرپرسیار دەبیت لەبەردەم Ipsos دا لە هەر زیانێک، کە لە ئەنجامی ئەو جۆرە کارانەوە ڕوودەدات.
بەپێی ڕێکخستنەکانی ئاسایش لە سندوقی ئیمەیڵەکەتدا، بانگهێشتنامەکانی ڕاپرسی کە لە ئێمەوە وەریدەگریت لەوانەیە ئاراستەی فوڵدەری سپام یان فۆڵدەری ئیمەیڵی هەڕەمەکی یان فوڵدەرێکی دیکەی هاوشێوەی ئەمان بکرێن. بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات، تکایە ئەم بەستەرە [email protected] زیاد بکە بۆ لیستی لایەنی پەیوەندیکەر یان لیستی نێرەرە متمانەپێکراوەکان.
4. تۆمارکردنی زانیارییەکانی باکگراوند
بە رەچاوکردنی ئەو شیکارییە ئامارییانە (التحليلات الإحصائية)ی کە کۆمپانیای ئیپسۆس پێشکەشی هاوبەشەکانی دەکات، ئیپسۆس پێویستی بە چەند زانیارییەکی دانیشتوانیی (demographic) و شەخسی لەبارەی تۆوە هەیە، لەوانەش زانیاری تایبەت و / یان هەستیار وەک داهاتەکانت.
پێدانی ئەم زانیارییانە بە کۆمپانیای ئیپسۆس مەرجی بەشداریکردنە لە هەر ڕاپرسییەکدا، چونکە بەبێ ئەم زانیارییانە ناتوانین دەستنیشانی ئەوە بکەین کە ئایا بەشداریکردنت لە راپرسسییەکدا لەگەڵ پێوەرەکانی ئەو راپرسییەدا دێتەوە یاخود نا. هەروەها رەنگە داوای هەندێک وردەکاری بنەڕەتی لەبارەی هەر ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەتەوە بکەین، لەنێو ئەوانەشدا ئەو منداڵانەی کە تۆ باوک یان دایکی ئەویت یان لێپرسراوی قانوونی (الوصي) ئەویت.
لە میانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردن و لە میانەی بەشداریکردنت لە راپرسییەکانماندا، تۆ رەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر ئەوەی تەنها زانیاری دروست و ورد و تەواومان پێبدەیت، هەروەها رەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر نوێکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە هەژمارەکەتدا لە Ipsos iSay تۆمارکراون، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی وردی و تازەیی ئەو زانیارییانە.
هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە ناوی خۆی لە پانێڵدا تۆمار بکات، هەروەها ئەندامێتی خۆی بەڕێوەببات تەنها لە ڕێگەی یەک (1) هەژمارەوە، بەجۆرێک هەژمارەکە تاقانە و تایبەتە بەو کەسەی کە ناوی خۆی بۆ ئەندامێتی تۆمارکردووە. تەنها بەخۆ تۆمارکردن لە پانێڵدا، ئیدی ناتوانرێت ئەندامێتی بگوازرێتەوە بۆ هیچ تاکێک یان لایەنێکی دیکە.
ئیپسۆس مافی خۆیەتی ڕێگە بە بەکارهێنانی تەنها یەک (1) هەژمار یان هەندێک هەژمار لە ناو ماڵێکدا بدات بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکی دیاریکراو یان چالاکییەکی توێژینەوەی دیاریکراو.
5. پانێڵەکە چۆن کاردەکات؟
ئەندامانی پانێڵ لە رێگەی ئیمەیڵ یان کورتە نامە (SMS) یان ئامرازە ئەلیکترۆنیەکانی دیکەی پەیوەندیکردنەوە بەستەر (لینک)ی بانگهێشتنامەی بەشداریکردنیان لە راپرسییە گونجاوەکاندا لە لایەن کۆمپانیای ئیپسۆسەوە پێدەگات (بەپێی ئەو هەڵبژاردنانەی کە تۆ لە هەژمارەکەتدا دیاریت کردووە). تۆ پابەند نیت بە وەڵامدانەوەی راپرسییەکان؛ بەشداریکردنت هەمیشە ئارەزوومەندانەیە. هەر راپرسییەک پێویستە تەنها یەک جار وەڵام بدرێتەوە. تکایە لەپێناو ئەوەی بەردەوام بەستەرەکانی بانگهێشتی بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکانت پێبگات، هیچ ئیمەیڵێک یان کورتە نامەیەک (SMS) یان هەر پەیوەندییکەی دیکە لە ڕێگەی ئامرازە ئەلیکترۆنیەکانی دیکەی پەیوەندیکردنەوە کە لە لایەن Ipsos iSay ەوە پێتدەگات، وەکو نامەی هەڕەمەکی بێزارکەر (spam) دەستنیشان مەکە. کۆمپانیای ئیپسۆس پابەند نییە بە ناردنی ڕاپرسی بۆ هەموو ئەندامان بۆ هەر ڕاپرسییەکی نوێ، هەروەها ئیپسۆس گەرەنتی کەمترین یان زۆرترین ژمارەی ڕاپرسی ناکات کە ساڵانە دەنێردرێت.
کۆمپانیای ئیپسۆس ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی داتاکان. بەڵام ئەگەر ڤایرۆسێک لەو پەیوەندییانەی کە پێتدەگات دەرکەوت، کۆمپانیای ئیپسۆس ناچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەو جۆرە حاڵەتانە و ناکرێت داوای هیچ قەرەبوویەک لە کۆمپانیای ئیپسۆس بکرێت بۆ ئەو جۆرە کارانە.
6. رێساکانی بەکارهێنان و بەشداریکردنێکی قبوڵکراو
وەک ئەندامێکی بەشداربوو، دەتوانیت بەشداری لە تایبەتمەندی کارلێکی کۆمەڵایەتیدا بکەیت و تێکەڵاوییت لەگەڵ بەشداربووەکانی دیکەدا هەبێت، هەر کاتێک ئەم تایبەتمەندییانە بەردەست بوون. لەکاتی بەشداریکردنت لە Ipsos iSay پێویستە بزانیت کە هەر پەیامێک، بۆچوونێک، زانیارییەک، وێنەیەک، یان هەر بابەتێکی دیکە کە لەلایەن تۆ یان ئەندامانی دیکەوە بەکاردێت، یان بڵاو دەکرێتەوە، یان ئەپلۆد دەکرێت، یان پێشکەش دەکرێت، بەرپرسیارێتییەکەی تەنها لە ئەستۆی ئەو کەسە خۆیدایە کە بڵاوی دەکاتەوە.
تۆ رەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە هیچ بابەتێک پۆست یان ئەپلۆد ناکەیت کە:
• نا قانوونی بێت. ئەمەش هەر ناوەڕۆک (محتوی) یان هەر پەیامێک (نامەیەک) دەگرێتەوە کە باسکردن یان رمێندان (ترویج) بێت بە چالاکی نا قانوونی یان هانی کەسانی دیکە بدات ئەنجامی بدەن.
• بەدکاریی، زمانپیسیی یان ڕق ئامێز بێت. ئەمەش وتە (زمان)، زانیاری یان وێنە دەگرێتەوە. جنێوی داپۆشراو (بۆ نموونە وەک "f__k") بە جنێوی فیعلی دادەنرێت.
• هەڕەشە، هەراسانکردن، زەم یان ناوزڕاندن بێت. جا لەنێوان ئەنداماندا بێت یان ئاڕاستەی یەکێک لە کارمەندانی ئیپسۆس بکرێت.
• هانی رق و توندوتیژی بدات.
• دەلالەت لە دەمارگیریی نەژادی، یان رەگەزیی، یان سێکسیی، یان هەرجۆرێکی دیکەی خراپە بەرانبەر هەرکەسێکی دیکە بکات.
• پەیامێکی سیاسی یان ئاینی نەشیاو لەخۆ بگرێت.
• لە ڕێگەی یان بە بەشداری هەر سیستەمێک یان تەکنەلۆژیایەکی زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت.
• لە ڕێگەی داتا ماینکردنی ئۆتۆماتیکیەوە (التنقيب الآلي عن البيانات) بە بەکارهێنانی سپایدەر، ڕۆبۆت وە/ یان تەکنەلۆژیای هاوشێوە وەرگیراوە، یان بەکاردێت بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامی هەر ڕاپرسییەک وە/ یان تیروپشکی خەڵات.
• گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک کە مەبەست لێی تێکدانی پلاتفۆرم یان ڕاپرسییەکان بێت لەو ڕێوشوێنانەش بە نموونە: ئەپلۆدکردنی زۆر، غەرقکردن یان لەکارخستنی ئەپڵیکەیشنەکە.
• ئامانجی ریکلامکردن یان وەبازاڕخستن بێت بۆ هەر کاڵا یان خزمەتگوزارییەک.
• ڤایرۆس، فایلی لەکارکەوتوو (corrupted files)، "ئەسپی تەڕوادە" یان هەر کۆدێکی زیانبەخش یان بەرنامەیەکی تێکدەر لەخۆ بگرێت.
• زانیاری و وردەکاری شەخسی لەبارەی خۆتەوە یان لەبارەی کەسانی دیکەوە لەخۆ بگرێت.
• خاوەندارێتییەکەی بۆ کەسانی دیکە بگەڕێتەوە یان مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو بێت بۆ کەسێکی دیکە.
• خاوەندارێتیی یان مافی خاوەندارێتی یان مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو بێت بۆ کەسێک یان لایەنێکی دیکە.
تکایە ئەوە بزانە ئیپسۆس لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو زانیارییانە ناکات کە ئەندامان بڵاوی دەکەنەوە، لەنێو ئەوانەشدا ئەو ناوەڕۆکانەی ئەندامان بڵاوی دەکەنەوە یان هەر تایبەتمەندییەکی کارلێکئامێزی دیکە، هەروەها کۆمپانیا بەرپرسیارێتیی هیچ یەکێک لەو زانیارییانە یان هیچ لێکەوتەیەکی قانوونی کە لە وەها کارێک بکەوێتەوە، لە ئەستۆ ناگرێت.
لە هەر کاتێکدا بێت ئیپسۆس مافی سڕینەوەی هەر ناوەڕۆک(محتوی)ێک بۆ خۆی دەپارێزێت کە بڵاو دەکرێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەم بڵاوکردنەوەیە لە رێگەی ئەو تایبەتمەندییە کارلێک ئامێزانەشەوە بێت کە بۆ ئەندامانی بەشداربوومانیان دەڕەخسێنین.
کاتێک تایبەتمەندی راپرسییە خێراکان لە Ipsos iSay بەکاردەهێنیت بۆ دامەزراندنی راپرسسیەکی تایبەت بە خۆت، یان کاتێک ناوەڕۆکێک (محتوی) ئەپلۆد دەکەیت، بڵاو دەکەیتەوە، دروست دەکەیت یان کاتێک بابەتێکی دیکە لەسەر یان لە ڕێگەی سایتی Ipsos iSay ەوە یان لە رێگەی راپرسییەکانی Ipsos iSay ەوە دەخەیتەڕوو، ئەوا تۆ رازی دەبیت مافی تەواو بە کۆمپانیای ئیپسۆس ببەخشیت بۆ بەکارهێنان و دابەشکردنی ئەنجامی ئەو راپرسییە خێرایە یان ئەو بابەتانە. لەڕووی قانوونیەوە، ئەمە واتای وایە، تۆ رازیت مۆڵەتێکی تەواو و سەراپاگیر (كاملاً وشاملاً)ی ناوەڕۆکەکە بەبێ هیچ جیاوکێک (بدون امتيازات)، بە کۆمپانیای ئیپسۆس ببەخشیت. مۆڵەتێک توانای گواستنەوەی هەبێت و توانای هەڵوەشاندنەوەی نەبێت، بۆ: بەکارهێنان، لەبەرگرتنەوە، بەرهەم هێنانەوە، هەموارکردن، دابەشکردن، سوود لێوەرگرتنی لە ئامادەکردنی کارێکی دیکەدا، خستنەڕوویان پیشاندانی ناوەڕۆکەکە، هەروەها بەکارهێنانی ئەو ناوەڕۆکە بۆ هەر جۆرە مەبەستێکی بازرگانی و بە هەر شێوەیەک کە کۆمپانیا بە گونجاوی بزانێت. لەگەڵ ئەمانەدا و بەگوێرەی سیاسەتی پاراستنی نهێنیی، ئیپسۆس کاتێک خزمەتگوزاریی توێژینەوەکانی بازاڕ، راپرسییەکان، توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان، شیکاری داتاکان دەخاتەڕوو، پابەندە بە پاراستنی نهێنی ناسنامەی ئەندامانی پانێڵ و زانیارییە کەسییەکانیان.
بە پێشکەشکردنی وەڵامەکانت، تۆ پشتڕاستی ئەوە دەکەیتەوە کە وەڵامەکانت تەنها لە بیرکردنەوە و دەربڕینی زمانی ڕەسەنی خۆتەوە سەرچاوەیان گرتووە، مەگەر بە ڕوونی ئاماژە بە پێچەوانەکەی بکەیت. هەروەها ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە ئەو ناوەڕۆکانەی مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوەیان پارێزاوە، یان ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕ یان سەرچاوەکانی دیکەوە وەرگیراون، یان هەر ناوەڕۆکێک کە لەلایەن سیستەمی زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە، کۆپی نەکەیت یان داینەڕێژیتەوە. شایانی ئاماژەپێدانە ئەو وەڵامانەی کە کۆپی کراون یان بە یارمەتی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دروستکراون، لەوانەیە لاببرێن و لەوانەشە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیت، لەگەڵ دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی وەها کارێک کە خۆی دەبینێتەوە لە لەدەستدانی مافی هەر پاداشتێک وە/ یان خاڵێکی پەیوەست بە چالاکییە ساختەکە یان ئەو چالاکییەی کە بە یارمەتی تەکنەلۆژیا یان سیستەمی زیرەکی دەستکرد ئەنجامدراوە.
7. تایبەتمەندێتی منداڵ
ئەگەر زانیاریت لەبارەی منداڵانی خێزانەکەتەوە هاوبەشی پێکرد و پشتڕاستتکردەوە کە تۆ دایک یان باوک یان سەرپەرەشتیاری قانوونی (الوصيّ) منداڵەکەی، ئەوا لەبارەی ئەو راپرسیی یان ئەو چالاکی توێژینەوانەی دیکەوە کە دەمانەوێت یەکێک لە منداڵەکانت بەشداری تێدا بکات پەیوەندیت پێوە دکەین. هەمیشە وەک دایک یان باوک یان سەرپەرشتیاری قانوونی، پێش ئەوەی منداڵەکە بانگهێشت بکەین بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەک یان لە چالاکییەکی دیکەی توێژینەوەدا، رەزامەندی پێشوەختەت وەردەگرین.
8. پاداشت کردنت بەهۆی بەشداریکردن لە راپرسییە ئۆنلاینەکاندا
هەموو جارێک کە پێش کۆتایی هاتنی وادەی دیاریکراوی خۆی، راپرسییەک تەواو دەکەیت، یەکسەر و لەگەڵ تەواوکردنی راپرسییەکەدا دەشێت خەڵات وەربگریت، یان ناوت بچێتە ناو تیروپشکی راکێشانی خەڵاتەکانەوە. جۆر و قەبارەی خەڵاتەکە بەگوێرەی ناڕەحەتی و دورودرێژی و رەگەزە هاوشێوەکانی دیکەی راپرسییەکە دەگۆڕێت.
ئەگەر داوای کۆتاییپێهێنانی ئەندامێتیت لە پانێڵەکە کرد، پێویستە پێش هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیەکەت هەموو خاڵەکانی پاداشت بگۆڕیت بە پسوڵەی کڕین (قسائم شرائية)، بە پێچەوانەوە خاڵەکانت کە ماوەتەوە لەدەست دەدەیت و باڵانسی خاڵەکانت خۆبەخۆ دەسڕدرێتەوە (delete).
هەندێک جار ڕێکدەکەوێت خاڵەکانی تایبەت بە هەندێک لەو راپرسییانەی کە تازە تەواوتکردوون، یەکسەر لە باڵانسی خاڵەکانتدا دەرناکەوێت. لەم حاڵەتەدا، خاڵەکان دواتر دەخرێنە سەر هەژمارەکەت.
لە هەموو کاتێکدا، مافی جێبەجێکردنی ماوەی لێکۆڵینەوە (حق تنفيذ فترة تحقّق) بۆ کۆمپانیان ئیپسۆس پارێزراوە، ئەم ماوەیەش لە 96 کاژێر تێپەڕ ناکات، لەم ماوەیەدا خەڵاتەکەت لە باری "چاوەڕوانی" (Pending)دا دادەنرێت. لەم ماوەیەدا، کاری وردبینیی بۆ کوالیتی و پشکنین بە مەبەستی رێگریکردن لە ساختەکاری ئەنجام دەدەین. لەبارەی هەر ماوەیەکی چاوەڕانییەوە کە شمولی تۆ دەکات، لە رێگەی بەشی "پرسیارە باوەکان" (FAQ) ی وێبسایتەکەمان یان لە رێگەی ئامرازەکانی تری پەیوەندیگرتنەوە، ئاگادارت دەکەینەوە. ئەندامە تازە بەشداربووەکانی Ipsos iSay، هەمیشە پێویستە 96 کاژێر لە رێکەوتی خۆ تۆمارکردنیانەوە چاوەڕێ بکەن، پێش ئەوەی هەر خەڵاتێک بخرێتە باری "چاوەڕوانی"یەوە. کاتێک پرۆسەی ناو تۆمارکردن تەواو بوو، پەیامی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت.
هەر کاتێک ژمارەی پێویستی ئەندامان بۆ راپرسییەک ئامادەبوون، یان لە بارێکدا ئەگەر راپرسییەکە لەگەڵ پرۆفایلەکەتدا تەبا نەبوو؛ ئیپسۆس یان بریکارەکەی ئیپسۆس مافی هەیە راپرسییەکە کۆتایی پێبهێنێت لە هەر قۆناغێکدابێت، هەروەها وەڵامی دیکە قبوڵ نەکات. لەم بارەدا و بەگوێرەی ئەو قۆناغەی راپرسییەکەی پێگەیشتووە، دەکرێت ژمارەیەکی کەمتر خاڵ بەدەست بهێنیت، یان هیچ خاڵێک بەدەست نەهێنیت.
9. کوکیز، پەنجەمۆری ژمارەیی (البصمة الرقمية)، داتاکانی ئامێر و زانیارییەکانی دیکە لەبارەی ئامێرەکەتەوە
ئیپسۆس پابەندە بە:
• دڵنیابین لە خستنەڕووی راپرسییەکە بەجۆرێک گونجاوبێت بۆ ئامێرەکەت.
• هاوکار و پشتیوانت بین، کاتێک رووبەڕووی ئاستەنگی دەبیتەوە لە دەستڕاگەیشتن بە (accessing) راپرسییەک یان تەواوکردنی راپرسییەکدا.
• هەتا بکرێت، بەکارهێنانی زانیاری سەرچاوە نادیار بۆ مەبەستەکانی توێژینەوە. بۆ نموونە بۆ دیاریکردنی رێژەی ئەو ئەندامانەی پانێڵ کە وێبگەڕێک (browser)ی دیاریکراو بەکاردەهێنن لە وڵاتێکی دیاریکراودا.
وردەکاری زیاتر لەبارەی هۆکارەکانی گرتنەبەری ئەم ڕێکارانەی کە لایخوارەوە باسکراون لە لایەن ئێمەوە، لە سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا بە دورودرێژیی خراونەتەڕوو.
کوکیز
وەک لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەو کووکیەکانەدا کە ئێمە پەیڕەوی لێدەکەین بە وردی ڕوونکراوەتەوە، ئێمە جۆرە جیاوازەکانی کووکی بەکاردەهێنین، هەروەها لەوانەیە ئەو کووکییانەش بخوێنیتەوە کە لەلایەن لایەنی دیکەی دەرەکییەوە پەیڕەوی لێکراوە. بە ڕەزامەندی پێشوەختەی تۆ، کووکیەکان بۆ مەبەستی ئاماریی، باشترکردنی کاروبارە وەزیفییەکان (تحسين الوظائف)، کوالیتی کۆنترۆڵ، لێکۆڵینەوە لە دروستیی زانیارییەکان، ڕێگریکردن لە ساختەکاری و فێڵ و قەڵاچۆکردنیان بەکاردەهێنرێن. دەتوانیت لەبارەی ئەو سیاسەتانەی کووکی کە تایبەتە بە ئێمە زیاتر بزانیت سیاسەتی کووکیلێرە
.
پەنجەمۆری ژمارەیی (البصمة الرقمية(
هەروەها لەپێناو کۆکردنەوەی چەند زانیارییەکی دیاریکراو لەبارەی هاردوێر و سۆفتوێری ئامێرەکەتەوە، تەکنەلۆجیای "پەنجەمۆری ژمارەیی" کە بە "پێناسەکردنی ئامێریی"ش ناسراوە بەکاردەهێنین.
داتاکانی ئامێر و زانیاریەکانی دیکە لەبارەی ئامێرەکەتەوە
هەروەها بۆ مەبەستی کوالیتی کۆنترۆڵ و رێگریکردن لە فێڵ و گزیکاریی، چەند زانیاریەک لەبارەی ئەو هاردوێر و سۆفتوێرەی لە ئامێرەکەتدا هەیە بەکاردەهێنین.هەروەها ئێمە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری تۆمار دەکەین لەبارەی: ناونیشانی IP تایبەتەکەت، زانیارییەکانی شوێنی جوگرافیت، سیستەمی ئیشپێکردنی ئامێرەکەت (operating system)، سێتینگی شاشەی خستنەڕوو، جۆری وێبگەڕ (browser)، بەکارهێنانی فلاش و جاڤا، هەروەها لەوەش دەکۆڵینەوە کە ئایا ئامێرەکەت وێب کام (webcam)ی لەسەرە یاخود نا.
10. درکاندنی نهێنییەکان (إشعار بالسرّية)
وەک بەشداربوویەکی توێژینەوەکان، رەنگە داوات لێبکرێت ڕای خۆت لەبارەی ئەو چەمک، بەرهەم، پاکەت و قوتووی نوێی بەرهەمەکانەوە دەرببڕیت، کە هێشتا لە سەرەتای پەرەپێدانیاندان و لەناو خەڵکدا نەناسراون. رەنگە رێگەت پێبدرێت هەندێک زانیاری یان ناوەڕۆکی نهێنی ببینیت یان بەکاربهێنیت یان بزانیت کە لای خەڵک بەگشتی نە زانراون. ئەم زانیاری و ناوەڕۆکانەش خاوەندارێتی تایبەت و حەسرییان دەگەڕێتەوە بۆ گروپی ئیپسۆس وە/ یان بۆ هاوبەشێکی (client) گروپی ئیپسۆس، کە ئەرکی ئەنجامدانی توێژینەوەکەی پێسپێردراوە؛ تەنها بۆ نموونە، زانیاری دەربارەی بەرهەمەکانی کڕیار (هەموویان بەیەکەوە وەک، "زانیاری نهێنی" ئاماژەیان پێدەدرێت). بە گوێرەی ئەمە، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پاراستنی نهێنی ئەو جۆرە زانیاری و ناوەڕۆکانە، هەروەها نەکردن و خۆ بەدوورگرتن لە هەموارکردن، کۆپیکردن، چاپکردن، خەزنکردن، بەرهەمهێنانەوە، دووبارە بڵاوکردنەوە، دووبارە ناردنەوە، دووبارە دابەشکردنەوە، دووبارە گۆڕینی زانیاری و ناوەڕۆکەکان، یان ئەنجامدانی ئەندازەیەکی پێچەوانە لەسەریان، یان ئاشکراکردنیان بۆ هەر کەسێکی دیکە و بە هەر شێوەیەک بێت. هەروەها تۆ ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە ئەو جۆرە زانیارییە نهێنییانە بۆ مەبەستی دیاریکراو نەبێت بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە باکار نەهێنیت. تۆ دان بەوەدا دەنێیت و ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە زانیارییە نهێنییەکان بەپێی قانوون و لائیحە و مافی خاوەندارێتی هزریی، پارێزراون.
11. مافی خاوەندارێتی هزری
مافی خاوەندارێتی هەر یەکە لە نیشانە بازرگانییەکان (العلامة التجارية)، لۆگۆکان، مافی چاپ و بڵاوکردنەوە، هەر زانیارییەک کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها مافەکانی دیکەی خاوەندارێتی هزریی، تەنها و تەنها بۆ کۆمپانیای ئیپسۆس پارێزراوە ("خاوەندارێتی هزرییان بۆ ئیپسۆس دەگەڕێتەوە"). بەبێ رەزامەندی پێشوەختە و نووسراو لە لایەن ئیپسۆسەوە، تۆ مافی ئەوەت نیە هیچ شتێک، کە خاوەندارێتی هزریی بۆ ئیپسۆس دەگەڕێتەوە هەموار یان بەرهەم بهێنیتەوە، هەروەها بۆت نیە هیچ شتێک بە کرێ بدەیت، بەکرێ بگرێت، بەقەرز بدەیت، بفرۆشیت، دابەشی بکەیت کە خاوەندارێتی هزرییەکەی بۆ ئیپسۆس دەگەڕێتەوە، یان بەرهەمێک دروست بکەیت لە ماڵپەڕ/ ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە کۆمپانیای ئیپسۆس/ گروپی ئیپسۆس یان خاوەندارێتی هزریی ئیپسۆسەوە وەرگیرابێت، جا بەرهەمەکە بەتەواوی وەرگیرابێت یان بەشێکی وەرگیرابێت. هیچ بڕگەیەک لەم مەرج و ئەحکامانەدا نەهاتووە، تۆ وا لێکیبدەیتەوە کەوا مۆڵەت یان ماف یان سوودێکت پێدەبەخشێت لەو شتانەدا کە خاوەندارێتی هزرییان بۆ کۆمپانیای ئیپسۆس دەگەڕێتەوە، یان هەر شتێکی دیکەی لەبابەت بڕوانامەی داهێنان (براءة اختراع)، یان نیشانەی بازرگانی، یان مافی چاپ و بڵاوکردنەوە، یان شارەزایی هونەریی و هەر مافێکی دیکەی هاوشێوەی ئەمانە، کە کۆمپانیای ئیپسۆس خاوەندارێتیان لێدەکات یان بەڕێوەیان دەبات، هەم لە ئێستادا و هەم لە داهاتووشدا.
12. قەربووکردن و بەخشین لە بەرپرسیارێتی
تۆ رەزامەندیت لەسەر قەرەبووکردنەوە و بەرگریکردن لە کۆمپانیای ئیپسۆس و گروپی ئیپسۆس، زیان نەگەیاندن بە هەر یەکە لە ئەفسەران، هاوبەشان، بڵاوکاران )الناشرين) ، بەڕێوەبەران، کارمەندان، بریکاران و پارێزەرەکانی کۆمپانیای ئیپسۆس و گروپی ئیپسۆس، بەرانبەر هەر بەرپرسیارێتییەک، بانگەشەیەک، بەدواداچوونە دادوەرییەکان (ملاحقات قضائية)، داواکان(دعاوى)، ئەحکامەکان، پێبژاردنەکان، زیانەکان، تێچوونەکان، خەسار و خەرجیەکان (لەوانەش کرێی داوا قانوونییەکان لەسنورێکی ماقوڵدا، تێچوونەکانی دادگا یان تێچووی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان) کە دەرەنجامی یان پەیوەستن بە: (1) ئەندامێتیت لەناو پانێڵی Ipsos iSay. (2) بەشداریکردنت لەو راپرسییانە یان ئەو چالاکی توێژینەوانەی دیکەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات. (3) هەر بانگەشەیەکی لایەنی سێهەم. (4) هەر بەزاندنێکی سنووری ئەم مەرج و ئەحکامانە لەلایەن تۆوە.
هەر کارێکی نا قانوونی یان نابەجێ، لەماوەی ئەندامێتی لە پانێڵی Ipsos iSay یان لەمیانی بەشداریکردن لەو راپرسیی یان لەو چالاکی توێژینەوانەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات لە تۆ بوەشێتەوە و بە پێشێلکردنی قانوونی سزایی (القانون الجنائي) یان قانوونی شارستانیی (القانون المدني) دابنرێت، ئیپسۆس بە مافی خۆیی دەزانێت، تا ئەوپەڕی ئەو سنوورەی کە قانوون و ئینساف رێگەی پێدەدات، داوای هەر قەرەبوویەک بکات لەم بارەیەوە. بەرانبەر بە ئەندامێتیت لە پانێڵ و بەشداریکردنت لەو راپرسیی یان چالاکی توێژینەوانەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات، ئیپسۆس هیچ دەستەبەرییەکی ئاشکرا و شاراوە ناخاتە ئەستۆی خۆی. هەروەها کۆمپانیای ئیپسۆس و گروپی ئیپسۆس، بەرانبەر بە ئەندامێتی تۆ لە پانێڵ و بەشداریکردنت لەو راپرسیی و چالاکی توێژینەوانەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات، هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەک (تەنها هەر بۆ نموونە، بەرپرسیارێتی هەر زیانێکی نا راستەوخۆ، تایبەت، کتوپڕ، یان ئەوزیانانەی دەرەنجامی کارێکی دیکەن) ی تۆ یان لایەنی سێهەم هەڵناگرن.
تۆ ڕەزامەندیت هەروەها دەستەبەری ئەوە دەکەیت کەوا (1) لە بەرژەوەندی راستەوخۆ و نا راستەوخۆی هیچ کەس و کۆمەڵ و قەوارەیەک یان بەنوێنەرایەتی هیچ کەس و کۆمەڵ و قەوارەیەک رەفتار ناکەیت کە کاری تیرۆریستی یان تاوانی سپیکردنەوەی پارە ئەنجام دەدات یان هەڕەشەی ئەنجامدانی دەکات. (2) تۆ بە هیچ شێوەیەک، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، پشتیوانی لە هیچ کەس و کۆمەڵ و قەوارەیەک ناکەیت کە کاری تیرۆریستی یان تاوانی سپیکردنەوەی پارە ئەنجام دەدات یان هەڕەشەی ئەنجامدانی دەکات.
هەروەها تۆ رەزامەندیت لەسەر بەخشینی ئیپسۆس و گروپی ئیپسۆس و بەشداران (clients)ی ئیپسۆس و هەموو کۆمپانیا پەیوەستەکان بە ئیپسۆس و هەموو کارمەندان و بەڕێوەبەران و هاوبەشانی ئیپسۆس و بریکارانی ئیپسۆس بۆ هەتا هەتایی، بەرانبەر هەر داواکارییەک (مطالبات)، داوایەکی دادوەریی (دعاوى قضائية)، هۆکارێکی دادگاییکردن (أسباب للتقاضي)، خەسارەتێک، بەرپرسیارێتییەک، ئەرکێک، ئەحکامێک، زیانێک، تێچوونێک، هەر جۆرە خەرجییەک (لەوانەش کرێی پارێزەران لەسنورێکی ماقوڵدا)، ("زیانەکان") کە دەرەنجامی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆی هەر جۆرێکی پێکان (إصابة)، مردن، زیانی موڵک و ماڵ یان هەر زیانێکی دیکەن و لە تۆ وەشاوەتەوە یان گومان دەکرێت لە تۆ وەشابێتەوە، لە ئەنجامی دابەشکردن، فرۆشتن، بەکاربردن، بەکارهێنان، پەیوەندیکردن بە بەرهەمهێنەوە لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکەی. ئەمە هیچکام لەو زیانانە ناگرێتەوە کە رەنگە لە ئەنجامی پشتگوێخستنێکی ڕاشکاوی ئیپسۆس یان گروپی ئیپسۆس یان بریکارەکانی ئیپسۆسەوە روویدابێت یان هەر بەرپرسیارێتییەک کە بەپێی قانوونی کارپێکراوی "پاراستنی بەکاربەر و سەلامەتی بەرهەم" دەکەوێتە ئەستۆیان.
13. مەرجەکانی بەشداریکردن
لە هەموو کاتێکدا ئەو مافە بۆ ئیپسۆس پارێزراوە کە گۆڕانکاری لەم "مەرج و ئەحکامانە" دا بکات، لەبەر یەکێک یان چەند هۆکارێک لەم هۆکارانەی لایخوارەوە:
- بەهێزکردنی سەلامەتی ئەندامانی پانێڵەکە.
- بەهێزکردنی کارایی (وظائف) پانێڵەکە.
- قەڵاچۆکردنی هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێک یان ساختەکارییەک، کە پەیوەندی بە بەکارهێنانی پانێڵەکەوە هەبێت.
- زیادکردنی تایبەتمەندی دیکە بۆ پانێڵەکە و بەکارهێنانی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە یان تایبەتمەندیانەش ئارەزوومەندانەیە.
- هەموارکردنەوەی ئەحکامە قانوونییە گشتییە کارپێکراوەکان، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ناوەڕۆکی مەرج و ئەحکامەکان هەیە.
ئەندامانی پانێڵەکە، لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لە ماڵپەڕەکەدا و ناردنی ئاگادارکردنەوەیەک لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە کە پوختەیەکی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر مەرج و ئەحکامەکاندا هاتووە لەخۆ دەگرێت، لە هەر گۆڕانکارییەک ئاگادار دەکرێنەوە. هەروەها لەوانەیە لە ڕێگەی بەشی پرسیارە باوەکان لە ماڵپەڕی Ipsos iSay لە هەر نوێکردنەوە وە/ یان گۆڕانکارییەک ئاگادارتان بکەینەوە.
هەموو گۆڕانکارییەک لەو بەروارەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئیپسۆس دیاری دەکات، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی قانوونی کارپێکراو نەبێت، ئەوا دەبێت پاش 15 ڕۆژ لە بەرواری ئاگادارکردنەوە لەو گۆڕانکاریانە، گۆڕانکارییەکان بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. لەم حاڵەتانەی لایخوارەوەدا، ئیپسۆس بۆی هەیە مەرج و ئەحکامەکان هەموار بکاتەوە و دەستبەجێش بیانخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەبێ ئەو ماوەی ئاگادارکردنەوەیە، کە 15 ڕۆژە و لە سەرەوە باسمان کرد:
- ئەگەر ملکەچی پابەندبوونێکی قانوونی بێت کە ناچاری بکات مەرج و ئەحکامەکان بە شێوەیەک هەموار بکاتەوە ڕێگری بکات لەوەی ڕەچاوی ماوەی ئاگادارکردنەوەکە بکات؛
- ئەگەر، بەشێوەیەکی ئاوارتە، پێویستی بە هەموارکردنەوەی مەرج و ئەحکامەکان هەبوو لەپێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەیەکی دەستبەجێ و چاوەڕواننەکراو، پەیوەست بە پاراستنی بەکارهێنانی پانێڵەکە، یان نێوەندگیری، یان پاراستنی ئەندامانی پانێڵەکە لە ساختەکاری، یان بەرنامەی زیانبەخش، یان ئیمەیڵی هەڕەمەکی (spam)، یان پێشێلکردنی ئاسایشی زانیارییە کەسییەکان، یان هەڕەشەی ئەلیکترۆنی دیکە و هاوشێوەکانی.
بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە پانێڵەکە بدرێت، کۆمپانیای ئیپسۆس بۆی هەیە تایبەتمەندی نوێ داخڵ بکات بەبێ ئەوەی زیان بە مافی ئەندامانی پانێڵەکە بگەیەنێت.
ئەگەر تۆ بە ناوەڕۆکی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە مەرج و ئەحکامەکاندا کراوە ڕازی نەبوویت، هەموو کاتێک مافی ئەوەت هەیە هەژمارەکەت لە Ipsos iSay هەڵبوەشێنیتەوە.
دەکرێت ماوە نا ماوەیەک لە ڕێگەی ئیمەیڵ، یان کورتەنامە، یان ئامرازە ئەلیکترۆنیەکانی دیکەی پەیوەندیکردنەوە، پەیوەندیت پێوە بکەین بە مەبەستی بەڕێوەبردنی هەژمار. هەروەها لە ڕێگەی هەواڵنامەکانەوە بە ئیمەیڵ یان لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوە تایبەتەکانەوە کە زانیاری بنەڕەتی لەخۆ دەگرێت سەبارەت بە چالاکیی ئەندامێتیت لە پانێڵەکە و ئەو نوێکارییە سەرەکییانەی کە لە پانێڵەکەدا دەکرێت ("نوێکردنەوەی ئەندامێتی")، پەیوەندیت پێوە بکەین.
هەروەها دەکرێت ئیمەیڵ، یان کورتەنامەت بۆ بنێرین، یان لە ڕێگەی ئامرازێکی دیکەی پەیوەندیکردنی ئەلیکترۆنییەوە نامەت بۆ بنێرین، لەبارەی: (1) ئەو پاداشتانەی کە شایانی ئەوەیت بەدەستیان بهێنیت لە رێگەی بەشداریکردنتەوە لە راپرسییەکانماندا. (2) هەڵمەتە نوێیەکانی Ipsos iSay کە رایدەگەیەنین تایبەت بە پاداشتەکان (نوێیەکان) وە/ یان گۆڕینەوەی خاڵەکان (هەموویان پێکەوە وەک "نوێکردنەوەکانی بەشداریکردن" ئاماژەیان پێدەدرێت). بەدەست گەیشتنی هەر یەکێک لەم نوێکردنەوانەی بەشداریکردن (سەبسکرایب) ئارەزوومەندانەیە و هەموو کاتێک، لە رێگەی کلیک کردن لەسەر ئەو بەستەری بەشداری نەکردنەی کە لەم پەیوەندیکردنانەدا فەراهەمکراوە، دەتوانیت بەشداریکردن یان بەشداری نەکردن لەم نوێکردنەوانەدا هەڵبژێریت.
لە چەند حاڵەتێکدا، هەندێک لە راپرسییە تاکە کەسییەکان مەرجی زیاتریان دەبێت، لە سەرەتای راپرسییەکەوە ئاگادارت دەکەینەوە لێیان. تۆ بەهیچ جۆرێک ناچار نیت ئەو ئەو مەرجانە قبوڵ بکەیت، بەڵام قبوڵ نەکردنیان کاریگەریی لەسەر شیاوییت بۆ بەشداریکردن لە راپرسییەکە دادەنێت.
14. پاشەکشەکردن لە Ipsos iSay/ کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی
هەموو کاتێک مافی ئەوەت هەیە داوای کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیت بکەیت. بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیی، دەبێت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە رێگەی ناردنی ئیمەیڵەوە بۆ ئەم ناونیشانە [email protected] یان بە کلیک کردن لەسەر بەستەری گونجاو لە داشبۆردی هەژمارە ئۆنلاینەکەت لە پانێڵەکەدا، یان بە کلیککردن لەسەر ئەو بەستەرەی کە لە هەموو بانگهێشتنامەکانی ئێمەدا بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکاندا بۆت دەنێرین، هەیە. دەمانەوێت ئاماژە بەوە بدەین کەوا ماوەی چارەسەرکردنی داواکارییەکەت و لابردنی زانیارییەکانت لە هەموو سیستەمەکانماندا، ڕەنگە تا (7) ڕۆژ بخایەنێت، لەبەر ئەوە لەم ماوەیەشدا رەنگە ناوبەناو نامەی لاوەکیت لە ئیپسۆسەوە پێبگات. دوای ئەمە، ئێمە زانیارییەکان بەپێی ئەو سنوورە کاتییانەی کە لە بەشی ٩ی سیاسەتی پاراستنی نهێنی تایبەت بەخۆماندا هاتووە، دەهێڵینەوە. ئەگەر داوای کۆتاییپێهێنانی هەژمارەکەت لە پانێڵەکەدا کرد، پێویستە هەموو خاڵەکانت بگۆڕیتەوە بە خەڵات پێش کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتییەکەت، ئەگەر خاڵەکانت نەگۆڕیتەوە، ئەوا هەموو خاڵەکانت کە ماون لەکیس دەدەیت و باڵانسی خاڵەکانت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەسڕدرێتەوە.
ئیپسۆس مافی ئەوەی هەیە، بەهۆی ئەنجامدانی هەر ڕەفتارێک کە دەکەوێتە دەرەوەی پێوەرەکانی کوالیتی تایبەت بە ئێمە یان دەرەوەی ئامانجە بازرگانییەکانمان، یان بەهۆی هەر پێشێلکارییەکی دیکەی ئەم مەرج و ئەحکامانەوە، یان بەهۆی پێشێلکردنی سیاسەتی پاراستنی نهێنی پانێڵەکە، یان بەهۆی پێشێلکردنی ڕێساکانی ڕاپرسی کارپێکراو، دەستبەجێ ئەندامێتیت لە پانێڵەکەدا کۆتایی پێبهێنێت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.
هەروەها ئیپسۆس مافی ئەوەی هەیە بەهۆی هەڵسوکەوتی ساختە یان ناقانوونییەوە، کارایی هەژمارێک ناچالاک بکات. ئەگەر هەژمارەکەت بەهۆی ساختەکاری یان ڕەفتارێکی دیکەوە کە پێچەوانەی ستانداردەکان یان داواکارییەکانی ئیپسۆس بێت، ئاڵای لەسەر کرا (flagged)، ئەوا ئێمە لەڕێگەی بەکارهێنانی زانیارییەکانی پەیوەندیکردن کە لە هەژمارەکەتدا هەیە، ئاگادارت دەکەینەوە. کۆتاییهێنان بە ئەندامێتیت لە پانێڵەکەدا بەهۆی ڕەفتاری ساختە یان پێشێلکردنی جددی ئەم مەرج و ئەحکامانەوە، یان پێشێلکردنی سیاسەتی پاراستنی نهێنی پانێڵ، یان پێشێلکردنی ڕێساکانی ڕاپرسیی لەوانەیە ببێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی دەستبەجێی هەموو پاداشت یان خاڵە کۆکراوەکان. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، هیچ پاداشتێک یان خاڵێک لە هەژمارە ناچالاککراوەکەدا، لەوانەش ئەو پاداشت و خاڵانەی کە لە دۆخی "چاوەڕوانی"دان، لەلایەن ئەندامە ساختەکارەکەی پانێڵەکەوە ناتوانرێت بەدەستبهێنرێتەوە.
بەکارهێنانی هەژماری ئەندامێکی پانێڵ لەلایەن کەسێکی دەکەوە جگە لە ئەندامی پانێڵەکە خۆی، بە بەکارهێنانێکی بێ مۆڵەت هەژمار دەکرێت و لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ کۆتایی پێهێنانی دەستبەجێی ئەندامێتی و دەستبەسەرداگرتنی هەموو پاداشت وە/ یان خاڵە کۆکراوەکان.
کۆمپانیای ئیپسۆس مافی سڕینەوەی ئەندامە نا چالاکەکانی Ipsos iSay هەیە. ئەمەش واتای کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی پانێڵەکەیە، ئەگەر ئەندامی پانێڵەکە بۆ ماوەی زیاتر لە (6) مانگ هیچ چالاکییەکی پەیوەست بە پانێڵەکە ئەنجام نەدات یان وەڵامی هیچ بانگهێشتنامەیەکی راپرسییەکان نەداتەوە (لە رێگەی کلیک کردن لەسەر بەستەری راپرسییەکە). ئیپسۆس لەبارەی کۆتایی پێهاتنی ئەندامێتییەوە ئاگادارت دەکاتەوە و ماوەی 30 رۆژی رۆژژمێریی مۆڵەتت پێدەدات بۆ گۆڕینەوەی ئەو خاڵانەی کە ماوتە یان بۆ چالاککردنەوەی هەژمارەکەت، بەپێچەوانەوە هەموو خاڵەکانت کە ماون لەکیس دەدەیت و باڵانسی خاڵەکانت بەتەواوی دەسڕدرێتەوە .
15. دەسەڵاتی داوەرییکردن
ئەم مەرج و ئەحکامانە ملکەچن بۆ قانوونە کارپێکراوەکانی دەوڵەتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) و دەسەڵاتی بێسنووری (السلطة غير الحصريّة)ی دادگاکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب.
16. پەیوەندیمان پێوە بکە
بۆ زانیاتی زیاتر لەبارەی پانێڵەکە و ئەندامێتی پانێڵەکە یان هەر زانیارییەکی دیکەی پەیوەست بە ئێمە، تکایە پەیوەندی بە تیمی پشتیوانیی پانێڵەکەمانەوە بکە. دەتوانیت لە رێگەی ئەم ناونیشانی ئیمەیڵەوە پەیوەندییان پێوە بکەیت [email protected]
17. زمانەکان
ئەم مەرج و ئەحکامانە لە بنەڕەتدا بە زمانی ئینگلیزی داڕێژراون. لە حاڵەتی هەبوونی هەر دژیەکییەک لەنێوان نوسخەی ئینگلیزی ئەم بەڵگەنامەیە و هەر نوسخەیەکی دیکەی دواتر وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکەدا بۆ سەر زمانێکی دیکە، نوسخە ئینگلیزییەکە بە بنەما وەردەگیرێت.