دوایین نوێکردنەوە لە: 03/02/2026
ئێمە بایەخ بە پاراستنی تایبەتمەندییەکانت دەدەین
کۆمپانیای ئیپسۆس – خاوەن بەرپرسیارێتی سنووردار (FZ-LLC)، ناسراوە بە ئیپسۆس ("ئپسۆس"، "ئیپسۆس"، "ئێمە") كۆمپانیایەكە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ("ئیمارات") بە مۆڵەتی ژمارە 18624 کە لە دەسەڵاتی پەرەپێدانی میرنشینی دوبەی دەرچووە، تۆمار كراوە و بارەگاکەی دەكەوێتە ناو نووسینگەی ژمارە 801، لە قاتی هەشت، باڵەخانەی ئەلسورەییا، تیکۆم، شاری میدیایی دوبەی، دوبەی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب. کۆمپانیای ئیپسۆس بەشێكە لە گرووپی كۆمپانیاكانی ئیپسۆسی جیهانی. ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنییە، ئەوە ڕوون دەكاتەوە، ئێمە ئەو زانیارییە كەسییانەی لە تۆ ("ئەندام"، "بەشداربوو"، "تۆ" یان "تایبەت بە تۆ")ی وەریدەگرین، کاتێک بەشێوازی ئۆنلاین پەیوەندی بە پانێڵەکەمانەوە Ipsos iSay دەکەیت ("لیژنە" ، "پانێڵ")، یان بەدرێژایی ماوەی ئەندامێتیت لە پانێڵەکەمان، چۆن بەکار دەهێنین.
پێڕست
- پوختەیەکی سیاسەتی پاراستنی نهێنیی
- تەواوی سیاسەتی پاراستنی نهێنیی
- 1 بۆچی زانیاری لەبارەی تۆوە كۆدەكەینەوە؟
- 1.1 ئەو زانیارییە كەسییانە چین کە ئێمە لەبارەی تۆوە وەری دەگرین؟
- 1.1.1 لە میانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردندا
- 1.1.2 لە میانی ڕاپرسییەکاندا
- 1.1.3 لە کاتی بەشداریکردنت لەگەڵماندا بەشێوازی ئۆنلاین
- 1.2 ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیکەوە وەریدەگرین و بەکاری دەهێنین
- 2 لەسەر چ بنەمایەک زانیاری لە تۆ وەردەگرین و بەکاری دەهێنین
- 2.1 گرێبەست
- 2.2 ڕەزامەندیی
- 2.3 پابەندبوونی قانوونیی
- 2.4 ئامانجەکانی پرۆسێسکردنی زیاتر
- 3 ئەو زانیارییە کەسییانە چین کە لەبارەی تۆوە وەریدەگرین؟
- 4 چۆن زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ بەکار دەهێنین؟
- 5 ئەو لایەنانەی کە زانیارییە کەسییەکانی تۆی لەگەڵدا هاوبەشی پێدەکەین
- 5.1 لە ناو کۆمپانیای ئیپسۆس دا
- 5.2 لەگەڵ سەوداکارەکانماندا (ئەو لایەنانەی کە کاریان لەگەڵدا دەکەین)
- 5.3 دابینکەرانمان
- 5.4 حاڵەتی ڕیزپەڕی دیکە
- 6 زانیاری پەیوەست بە منداڵان
- 7 بەكارهێنانی کوکیز و تەکنیکە هاوشێوەکان
- 8 بهکارهێنانی پەنجەمۆری ژمارەیی، زانیاریی ناو ئامێرهکەت و زانیاری دیکە لەبارەی ئامێرەکەتەوە
- 9 بۆ ماوەی چەندێک زانیارییە تایبەتەکانت لای خۆمان دەهێڵینەوە؟
- 10 چۆن دڵنیایی دەدەین لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت و گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دیکە؟
- 11 دروستکردنی بڕیاری تاکە کەسی خۆبەخۆ، لەوانەش ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە پرۆفایلەوە
- 12 چۆنێتی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە لەپێناو دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەكانی خۆت/ ڕاست کردنەوەیان/ داواکاری گواستنەوەیان/ سڕینەوەیان/ سکاڵاکردن
- 13 گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیی پاراستنی نهێنیماندا
- 14 بەستەرە بەسوودەکان
- 15 زمانەکان
پوختەیەکی سیاسەتی پاراستنی نهێنیی
ئێمە لە خوارەوە سیاسەتەی پاراستنی نهێنی کورت دەکەینەوە، بە ئامانجی ئاسان دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان. ئێمە هەمان ئەو ژمارەبەندییەی بەشەکانمان بەکارهێناوە کە لە وەشان (نوسخە)ی تەواوی سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا هاتووە، دەتوانن لە ڕێگەی بەستەرەکانی سەرەوە، تەواوی سیاسەتی پاراستنی نهێنی بخوێننەوە.
1. هۆکار و چۆنێتی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی تۆوە
1.1 ئەو زانیاریانەی کە وەری دەگرین
ئێمە زانیاری کەسیی (البيانات الشخصية) کۆدەکەینەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسی و لێکۆڵینەوە.
1.1.1 لە میانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردندا
کاتێک ناوی خۆت لە پانێڵەکەمان تۆمار دەکەیت، تۆ گرێبەستێک بەپێی ئەم سیاسەتانەی پاراستنی نهێنی و مەرج و ئەحکامەکانمان لەگەڵ ئێمە ئەنجام دەدەیت. زانیاری وەردەگرین بۆ ئەوەی بانگهێشتت بکەین بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییە پەیوەندیدارەکان و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت.
زانیارییەکانیش بریتی دەبێت لەمانەی خوارەوە:
• ئەو زانیاریانەی کە لە کاتی پرۆسەی خۆ تۆمارکردندا داوا دەکرێن؛
• ئەو نوێکردنەوانەی کە لە پڕۆفایلەکەی خۆتدا ئەنجامی دەدەیت؛
• زانیاری پەیوەندیدار بە ئامێرەکەتەوە، وەکو ژمارەی پێناسی ئامێر و سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکە.
هەروەها ئەم زانیاریانە بۆ ڕادەستکردنی پاداشت و خەڵاتەکانیش پێویستە.
1.1.2 لە میانی ڕاپرسییەکاندا
کاتێک بەشداری لە ڕاپرسییەکاندا دەکەیت، پاڵپشت بەڕەزامەندی تۆ، ئێمە زانیاری کۆدەکەینەوە. بەشداریکردن بە تەواوی ئارەزوومەندانەیە.
1.1.3 لە کاتی بەشداریکردنت لەگەڵماندا بەشێوازی ئۆنلاین
ئێمە بۆ مەبەستی ئاماریی، کارپێکردن، کۆنترۆڵکردنی کوالیتیی و ڕێگریکردن لە ساختەکاریی، لە ڕێگەی کووکیەوە زانیاری کۆدەکەینەوە. هەروەها بەدواداچوون بۆ ڕێژەی خۆ تۆمارکردن لە پانێڵەکە دەکەین، لە بارێکدا ئەگەر لە لایەنی سێهەمەوە هاتبێت.
1.2 ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیکەوە وەریدەگرین
هەروەها زانیاری وەردەگرین لە:
• سەرچاوە گشتیەکان؛
• هاوبەشەکانی بەدەستهێنان (شركاء الاستحواذ)؛
• ئەو بریکارانەی کە دەیانەوێت داتاکانی تۆ لەگەڵ داتاکانی خۆیان تێکەڵ بکەن؛
• هاوبەشەکانی پۆلێنکردن (شركاء التصنيف)؛
• ئەو کۆمپانیایانە کە داتا دەفرۆشن بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە گزیکاریی یان مەبەستی باشترکردنی پڕۆفایلەکان.
2. بنەمای قانوونی کۆکردنەوەی زانیارییەکان
ئێمە پاڵپشت بە چەندین بنەمای قانوونیی، زانیاری کۆدەکەینەوە و بەکاری دەهێنین:
2.1 گرێبەست
ئێمە، بە پشتبەستن بەو گرێبەستەی کە تۆ ئەنجامی دەدەیت، زانیارییە کەسییەکانت پرۆسێس دەکەین، کاتێک پەیوەندی بە پانێڵەکەوە دەکەیت.
2.2 ڕەزامەندیی
ئێمە، بۆ هەندێک بەکارهێنانی دیاریکراوی زانیارییەکان، لەوانەش زانیارییە هەستیارەکانی وەک بنەچەی نەژادی (الأصل العرقي) و زانیارییە تەندروستییەکان، داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەین.
2.3 پابەندییە قانوونییەکان
لە ڕووی قانوونییەوە، پابەندین بە هەڵگرتن و پاراستنی هەندێک تۆماری دارایی دیاریکراو، وەک وردەکاریی خەڵاتەکان یان پاداشتەکان.
2.4 ئامانجەکانی پرۆسێسکردنی زیاتر
ئێمە زانیارییەکانی تۆ بۆ مەبەستی پرۆسێسکردنی زیادە بەکاردەهێنین وەک لە خوارەوە باسکراوە، لەوانەش ڕێگریکردن لە ساختەکاری، کۆنترۆڵکردنی کوالیتی و پشتڕاستکردنەوەی ئاسایش.
3. جۆری ئەو زانیاریە کەسییانەی کە کۆیاندەکەینەوە؟
ئێمە، ئەو زانیاریانەی کە تۆ لە میانی خۆ تۆمارکردندا پێشکەشی دەکەیت، یان کاتێک وەڵامی ڕاپرسییەکان دەدەیتەوە، یان لە میانی سەرنج و تێبینییەکانەوە پێشکەشی دەکەیت، کۆدەکەینەوە. ئەمەش لەوانەیە زانیاری هەژمارەکانت لە سۆشیال میدیا، زانیارییەکانی ئامێر و زانیاری کەسیی هەستیار (بە ڕەزامەندی ڕاشکاوانەی خۆت) لەخۆ بگرێت.
4. چۆن زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ بەکار دەهێنین؟
زانیارییەکانت بەکاردەهێنین لەپێناو:
• ئەنجامدانی گرێبەستەکەمان لەگەڵ تۆ؛
• هەڵگرتن و پاراستنی تۆماری هەموو ئەندامان؛
• ناردنی بانگهێشتنامەی بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکاندا؛
• دڵنیابوون لە ناسنامەکەت؛
• کوالیتی کۆنترۆڵ و ڕێگریکردن لە گزیکاریی؛
• شیکردنەوەی وەڵامی ڕاپرسییەکان؛
• پێشکەشکردن و گەیاندنی پاداشت
• تۆمارکردنت لە تیروپشکی خەڵاتەکاندا؛
• دروستکردنی پڕۆفایلی نەناسراو (مجهولة الهوية)؛
• ناردنی هەواڵنامە و پەیامەکانی دیکە؛
• دەستەبەرکردنی ئاسایش و ملکەچبوون بۆ پابەندییە قانوونییەکان.
5. هاوبەشیپێکردنی زانیاریە کەسییەکانت
5.1 لەناو کۆمپانیای ئیپسۆس دا
لەوانەیە داتاکانی تۆ، بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسی جیهانیی و شیکردنەوەی داتاکان، بەگوێرەی قانوونەکانی پاراستنی زانیاریی، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی گروپی ئیپسۆس هاوبەشیپێ بکەین.
5.2 لەگەڵ سەوداکارەکانمان (ئەو لایەنانەی کاریان لەگەڵدا دەکەین)
بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی تۆ، زانیاری ناسینەوە لەگەڵ سەوداکارەکانماندا هاوبەشیپێناکەین.
5.3 دابینکەرانمان
ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە دابینکەران بەکاردەهێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ئێوە و باشترکردنی بەڕێوەبردن و کارکردنی پانێڵهكه. هەرکاتێک کە بتوانرێت، ئەم دابینکەرانە تەنها داتای بێناویان بۆ دابین دەکرێت.بەشێک لەو دابینکەرانە لە ناوخۆی ئیمارات جێگیرن، هەندێکی دیکەشیان لە دەرەوەی وڵاتن. بەڵام، هەموویان پێویستە پابەندبن بە هەمان ڕێکخستنە یاساییەکانی پاراستنی زانیاری و ئاسایش کە ئێمە جێبەجێی دەکەین، و کەوتوونەتە ژێر پارێزبەندی گونجاو و یاسای کارپێکراوی پاراستنی نهێنی زانیارییەکان.
5.4 حاڵەتی ڕیزپەڕ
لەوانەیە بە مەبەستی ملکەچبوون بۆ قانوونەکان، یان پاراستنی مافەکانمان، یان لە حاڵەتی داڕشتنەوەی پەیکەری کارەکانماندا، زانیارییەکانی تۆ هاوبەشیپێبکەین.
6. زانیاری پەیوەست بە منداڵان
لەوانەیە منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ بانگهێشت بکەین بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکان، بەڵام تەنها دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دایک یان باوک یان سەرپەرشتیاری قانوونیی منداڵەکە.
7. بەكارهێنانی کوکیز و تەکنیکە هاوشێوەکان
ئێمە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەناو ئامێرەکەت بە مەبەستی جیاواز، وەک کوالیتی کۆنترۆڵ و ڕێگریکردن لە گزیکاریی، کووکی بەکاردەهێنین.
8. بهکارهێنانی پەنجەمۆری ژمارەیی، زانیاریی ناو ئامێرهکەت و زانیاری دیکە لەبارەی ئامێرەکەتەوە
ئێمە بەمەبەستی دروستکردنی "پەنجەمۆرێکی دیجیتاڵی" ناوازە بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە ساختەکاریی، زانیاری لەبارەی ئامێرەکەتەوە کۆدەکەینەوە.
9. ئەو ماوەیەی زانیارییە تایبەتەکانت لای خۆمان دەهێڵینەوە
زانیارییەکانی تۆ، بەپێی بەکارهێنانی و بەپێی پێداویستییە قانوونییە پەیوەندیدارەکان، بۆ ماوەی جیاواز دەهێڵینەوە. بۆ نموونە، زانیارییەکانی پڕۆفایلەکەت بەدرێژایی ماوەی ئەندامێتیت دەهێڵرێنەوە، هەروەها داتای ڕاپرسییەکان دوای ماوەیەک لە نێوان ١٢ بۆ ٣٦ مانگ، ناسنامەی خاوەنەکانیان نادیار دەکرێت.
10. چۆن دڵنیایی دەدەین لەوەی کە زانیارییە كەسییەكانت پارێزراون؟
ئێمە لەپێناو پاراستنی زانیارییەکانت، چەندین ڕێوشوێن دەگرینەبەر، لەوانە: ئاسایشی فیزیکی، پەیوەندییە کۆدکراوەکان (المشفّرة) و وردبینی سەلامەتیی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک.
11. دروستکردنی بڕیاری خۆبەخۆ
ئێمە بۆ مەبەستی، وەک: هەڵبژاردنی نمونە و ڕێگریکردن لە گزیکاریی، ڕێوشوێنی خۆبەخۆ (إجراءات تلقائية) بەکاردەهێنین. تۆش بەرانبەر بەم بڕیارە خۆبەخۆیانە، مافت هەیە.
12. مافەکانت و چۆنێتی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە
مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەكانی خۆت و ڕاست کردنەوەیان و گواستنەوەیان و داواکاری سڕینەوەیانت هەیە. تکایە بۆ هەر پرسیار و سکاڵایەکیش، پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەی: [email protected]
13. گۆڕانکاری لە سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا
لەوانەیە ئەم سیاسەتانە نوێ بکەینەوە و لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە یان لەگەڵ تۆمارکردنی ناوی خۆتدا بۆ چوونەژوورەوەی داهاتووتر، لە گۆڕانکارییەکان ئاگادارت دەکەینەوە.
14. بەستەرە بەسوودەکان
بەشی پاراستنی زانیارییەکان: [email protected]
ماڵپەڕی کۆمپانیای ئیپسۆسی جیهانیی
ڕێکخراوی توێژینەوە بازاڕگەرییەکانی جیهانیی - ئیسۆمار
تەواوی سیاسەتی پاراستنی نهێنیی
1 بۆچی زانیاری لەبارەی تۆوە كۆدەكەینەوە؟
1.1 ئەو زانیارییە كەسییانە چین کە ئێمە لەبارەی تۆوە وەری دەگرین؟
ئەو هۆکارە سەرەکییەی پاڵمان پێوە دەنێت زانیارییە کەسییەکانی تۆ ("زانیاری") وەربگرین، ئەنجامدانی چالاکیی ڕاپرسی یان لێکۆڵینەوەیە، ئەو ڕاپرسی و لێکۆڵینەوانەی کە تۆ بەشداری تێدا دەکەیت.
1.1.1 لە میانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردندا
كاتێك پەیوەندی بە پانێڵەکەمانەوە دەکەیت، ئێمە گرێبەستێکت لەگەڵدا دەکەین، گرێبەستەکە ملکەچی ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنییەیە، سەرباری ملکەچبوونی بۆ مەرج و ئەحکامەکانمان ("مەرج و ئەحکامەکان"). لەسەر بنەمای ئەم گرێبەستە، ئێمە لە کاتی خۆ تۆمارکردن و لە کاتی هەر نوێکردنەوەیەکی دواتردا کە تۆ بە مەبەستی پاراستنی وردییەکەی، لە پڕۆفایلەکەی خۆتدا ئەنجامی دەدەیت، زانیاری بنەڕەتی کۆدەکەینەوە.
لەپێناو پابەندبوون بەم گرێبەستەوە، لەمیانی بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لە راپرسییە گونجاوەکاندا، پێویستمان بە کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی (لەوانەش چارەسەرکردن لەڕێگەی ئامرازە ئۆتۆماتیکییەکانەوە) ئەم زانیارییانە هەیە:
• ئەو زانیاریانەی کە لە کاتی پرۆسەی خۆ تۆمارکردندا داوا دەکرێن وە/ یان؛
• ئەو زانیارییانەی کە دواتر سەرباری دەکەیت بۆ پڕۆفایلەکەی خۆت وە/ یان؛
• ئەو زانیارییانەی کە بەگوێرەی ئەوەی لەم سیاسەتی پاراستنی نهێنییەدا باسکراوە کۆیدەکەینەوە.
ئێمە پێویستمان بەم زانیاریانە هەیە لەپێناو دەستەبەرکردنی بانگهێشتکردنت بۆ ڕاپرسییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەندامانی پانێڵ کەسانی ڕاستەقینەن. بۆ نموونە، ئەمە لەوانەیە پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە لە ڕێگەی لایەنێکی دیکەی تایبەتمەندەوە (لایەنی سێهەم)، لەخۆبگرێت.
هەروەک ئەم زانیاریانە بۆ ڕادەستکردنی پاداشت و خەڵاتەکانیش پێویستن، ئەم بابەتە بە وردەکاریی زیاترەوە لە مەرج و ئەحکامەكاندا، ئەو مەرج و ئەحکامانەی کە ئێمە پابەندین پێوەی، روونکراوەتەوە.
هەروەها ئێمە زانیاری دیاریکراو سەبارەت بەو ئامێرە کۆدەکەینەوە کە لە کاتی خۆ تۆمارکردن وە/ یان چوونە ژوورەوەدا بەکارهاتووە، لەوانەش ژمارەی پێناسی ئامێر و سیستەمی کارپێکردن. هەروەک بە ڕەزامەندی تۆ، ژمارەی پێناسی بانگەواز (ADID) یان ناسێنەری ئەو لایەنانەی کە بانگەوازەکەی کردووە، وەردەگرین.
ڕەنگە هەندێک لەو زانیاریانەی کە تۆ پێشکەشی دەکەیت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ئێمە دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ تۆ بکەین یان گرێبەستەکە هەڵبوەشێنینەوە بەکاربهێنرێت. تکایە بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە، سەیری بڕگەی ١١ی ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنییە و بڕگەی ١٤ی مەرج و ئەحکامەکان بکە.
تەنها ئەو زانیاریانە زانیاری داواکراون کە نیشانەی "ئیلزامی" بە تەنیشتییانەوە دانراوە. بەڵام پێدانی زانیاری زیاتر بە ئێمە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ناردنی ئەو بانگهێشتنامانەی کە زیاتر پەیوەندیدارترن بە تۆوە. پێشکەش نەکردنی ئەو زانیارییە کەسییانەی کە لە فۆڕمی خۆ تۆمارکردندا یان لە چوارگۆشە ئیلزامییەکان لە پێگەی ئەلیکترۆنی پانێڵ/ ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی پانێڵەکەدا داواکراون، یان ڕێگە نەدان بە ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە زانیاریانە، لەوانەیە کاریگەری لەسەر توانای ئێمە هەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لەم سیاسەتی پاراستنی نهێنییەدا هاتووە، هەروەها لەوانەیە ڕێگربێت لە تەواوکردنی خۆ تۆمارکردنەکەت وەک ئەندامێکی پانێڵەکە یان سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانمان.
زانیارییە کەسییەکانی دیکە، وەک جۆرە تایبەتەکانی زانیاری کەسیی، کە تۆ لە میانی خۆ تۆمارکردندا پێشکەشی دەکەیت یان ئەوەی کە لەوانەیە دواتر سەرباری بکەیت بۆ پڕۆفایلەکەی خۆت، لەوانەیە پاڵپشت بە ڕەزامەندیت یان تەنانەت ڕەزامەندی ڕاشکاوانەت، دواتر لەلایەن ئێمەوە، بۆ مەبەستی پۆلێنکردن، بە ئامانجی بانگهێشتکردنت بۆ ڕاپرسییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی "تێپەڕاندن و پڕکردنەوەی پێشوەختە" بەکاربهێنرێت، کاتێک بەشداری لە ڕاپرسییەکاندا دەکەیت.
1.1.2 لە میانی ڕاپرسییەکاندا
هەروەها پاڵپشت بە ڕەزامەندی تۆ، ئێمە زانیاری کۆدەکەینەوە، بەتایبەتی کاتێک وەڵامی هەر بانگهێشتنامەیەک بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکاندا کە ئێمە بۆت دەنێرین دەدەیتەوە، یان هەر زانیارییەکی دیکە کە خۆبەخشانە پێشکەشی دەکەیت. شایانی ئاماژە پێدانە بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکاندا بە تەواوی ئارەزوومەندانەیە.
لەوانەیە حاڵەتگەلێک هەبێت کە ئێمە داوای ڕەزامەندییەکی دیکە یان تەنانەت ڕەزامەندییەکی ڕاشکاوانە بکەین، ئەگەر بارودۆخەکان وایان خواست یان وایان پێویستکرد.
1.1.3 لە کاتی بەشداریکردنت لەگەڵماندا بەشێوازی ئۆنلاین
هەروەها ئێمە پاڵپشت بە ڕەزامەندی تۆ لەسەر بەکارهێنانی کووکی (هەروەها سەیری بڕگەکانی ٧ و ٨ ی لایخوارەوە بکە)، زانیاری کەسی کۆدەکەینەوە. ئەم زانیاریانە بۆ مەبەستی ئاماریی، باشترکردنی کارایی، کوالیتی کۆنترۆڵ، دڵنیابوون لە دروستی زانیارییەکان، ڕێگریکردن و قەڵاچۆکردنی گزیکاریی، شیکاریی ئەدای کارکردن بەکاردەهێنرێن. ئەگەر تۆ لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە بچیتە ناو ماڵپەڕی خۆ تۆمارکردنەوە، ئەوا ئێمەش پەیڕەوی لە پرۆسەی گۆڕینی سەردانیکەر بۆ ئەندام دەکەین.
پاڵپشت بە ڕەزامەندیت لەسەر ئەم سیاسەتانەی پاراستنی نهێنی، وە لە میانی ئەندامێتیتدا، ئێمە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان یان بەرژەوەندییەکانی لایەنی سێهەم (ئەم لایەنی سێهەمە بەزۆری بریکارێک یان هاوبەشێکی گروپی ئیپسۆس یان ئەندامانی دیکەی پانێڵەکەن) بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری لەبارەی ئامێرەکانت کۆدەکەینەوە، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گزیکاریی و ئەنجامدانی وردبینیی سەلامەتیی (بڕوانە بڕگەی ٨ لایخوارەوە).
1.2 ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیکەوە وەریدەگرین و بەکاری دەهێنین
وەک لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە، و بۆ ئەوەی لە باشتر گونجاندنی ئەو ڕاپرسیانەی کە بانگهێشتت دەکەین بۆ بەشداریکردن تێیاندا و دابینکردنی بەستێنێکی فراوانتر بۆ وەڵامەکان، ڕەنگە ئێمە زانیاریگەلێک بەکاربهێنین، سەرچاوەی زانیارییەکان لایەنی دیکەبن. لەوانەیە ئەم سەرچاوانە بریتیبن لە:
• سەرچاوە گشتیەکان: بۆ نموونە، ئێمە ئەو ڕووکارانەی بەرنامەڕێژیی ئەپڵیکەیشنەکان (APIs) ئەوەی بۆ هەموو کەسێک بەردەستە و ڕێگە بە دوو ئەپڵیکەیشن دەدات پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا بکەن، بەکاردەهێنین لەپێناو بەدەستهێنانی زانیاری لە ماڵپەڕە گشتیەکانەوە. ئەمەش ڕەنگە داتای پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشتر) و پلاتفۆرمی یوتیوب (سەر بە گووگڵ) لەخۆ بگرێت. ئەم زانیاریانە زۆرجار کەسیی نین، بەڵام لەوانەیە ناوی بەکارهێنەری سۆشیال میدیا و پۆست یان کۆمێنتە گشتیەکانی پەیوەندیدار لەخۆ بگرێت (بەبێ ئەوەی زیان بە پۆست یان هەژمارە تایبەتەکان بگەیەنێت).
• هاوبەشەکانی بەدەستهێنان (شركاء الاستحواذ): لە بارێکدا، ئەگەر تۆ ناوت تۆمار کردبێت لە ڕێکخراوێک بۆ دەرفەتێک هاوشێوەی ئەو دەرفەتانەی کە لەلایەن ئیپسۆسەوە پێشکەش دەکرێن، لەوانەیە ئەو ڕێکخراوە ناو و زانیاری پەیوەندیکردنت بۆ ئێمە بگوازێتەوە، تاکو بتوانین پەیوەندیت پێوە بکەین لەبارەی پەیوەندیکردنت بە ئیپسۆسەوە.
• سەوداکارەکانمان: ڕەنگە هەندێک لە سەوداکارەکانمان داوای ئەوە بکەن، ئێمە داتاکانت، بۆ نموونە وەک وەڵامی ڕاپرسییەکانت، لەگەڵ داتاکانی تر کە پێشتر هەیانە، تێکەڵ بکەین، بۆ ئەوەی بتوانن شیکارییەکی دیکەی قووڵ ئەنجام بدەن. ئێمە تەنیا لەو کاتەدا ئەمە دەکەین، دڵنیا بین لەوەی کە سەوداکارەکە ناتوانێت لەڕێگەی داتا کۆکراوەکانەوە تۆ بناسێتەوە، یان ئەگەر تۆ ڕەزامەندی خۆتت دابێت لەسەر ئەوەی کە بناسرێیتەوە.
• هاوبەشەکانی پۆلێنکردن: لەوانەیە ئێمە ئەو داتایانە لە کۆمپانیاکان بکڕین کە یارمەتیدەرمان دەبن لە پۆلێنکردنی داتاکانی ئەندامانی پانێڵ بۆ گروپ یان "پۆل" بە پشتبەستن بە شێوازەکانی بەکاربەر، ئەو شێوازانەی بەکاربەر کە لەلایەن هاوبەشی پۆلێنکردنەوە دەستنیشانکراون. ئێمە ئەو زانیاریانەی پۆلێنکردن کە بەدەستیان دەهێنین، سەربار دەکەین بۆ ئەو زانیاریانەی کە لەبارەی تۆوە لای خۆمان هەڵمانگرتووە و پاراستوومانە.
• کۆمپانیاکانی دیکە ئەوانەی کە داتا دەفرۆشن: لەوانەیە ئێمە داتا لەو کۆمپانیایانە بکڕین کە هەندێک جۆری داتا دەفرۆشن و بۆ ئێمە بەنرخن، جا چ بە ئامانجی بتەوکردنی ئاسایش و سەلامەتی پانێڵەکە بێت، یان بۆ ڕێگریکردن و ئاشکراکردنی گزیکاریی بێت، یان بۆ باشترکردنی پڕۆفایلەکان بێت. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، ئێمە یان خۆمان داتاکان هاوتا دەکەین یان داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین هاوتاکردنەکە بە نوێنەرایەتی ئێمە ئەنجام بدەن. هەروەها هاوشێوەی دابینکەرانی دیکەی خزمەتگوزارییەکان، ئێمە دەستەبەری گرێبەستییمان هەیە (ضمانات تعاقدية) بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو کۆمپانیایانە (i) دەستەبەریی گونجاویان هەیە بۆ پاراستنی زانیارییەکانت؛ (ii) هەر کە هاوتاکردنەکە تەواوبوو، هەستن بە سڕینەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە ئێمەوە وەرگیراون؛ و (iii) داتاکان بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە، جگە لەو مەبەستەی کە لەلایەن ئیپسۆسەوە دیاری کراوە، ئاشکرا نەکەن یان بەکاری نەهێنن.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم ڕێکارانە و چۆنیەتی کارکردنی پانێڵەکەوە، دەکرێت سەیری مەرج و ئەحکامەکانی تایبەت بە ئێمە بکەن.
2 لەسەر چ بنەمایەک زانیاری لە تۆ وەردەگرین و بەکاری دەهێنین
چارەسەرکردنی داتاکانت لەلایەن ئێمەوە، بەگوێرەی سروشتی پرۆسەی کۆکردنەوەکە و سەرچاوەی زانیارییەکان و ئامانجی زانیارییەکان، پشت بە چەندین بنەمای قانوونی دەبەستێت. ڕەنگە، بەپێی بارودۆخەکە، زیاتر لە بنەمایەکی قانوونیی بەسەر هەمان داتادا جێبەجێبکرێت. ئەم بنەما قانوونییانە لە بەشەکانی سەرەوەدا ڕوون کراونەتەوە.
2.1 گرێبەست
وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ پاڵپشت بەو گرێبەستەی کە لەگەڵ ئێمەدا ئەنجامی دەدەیت لەکاتی پەیوەندیکردن بە پانێڵەکەوە، چارەسەر دەکەین.
ئێمە گرێبەستەکە وەک بنەمایەکی قانوونیی بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە زانیارییە کەسییانەی لایخوارەوە بەکاردەهێنین: ناو و ناسناو، مانگ و ساڵی لەدایکبوون، ڕەگەز، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل، ڕەگەزنامە/ وڵاتینامە (لە هەندێک باردا)، ناونیشانی پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت (IP)، ناسێنەری ئینتەرنێت و ئامێر، تەمەن، ژمارەی ناسنامەی ئەندام لە پانێڵدا، وە هەر ناسێنەرێکی تر بەپێی چالاکیی چارەسەرکردنی تایبەتمەند (وەک ژمارەی داواکاری بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان)، قەبارەی خێزان و داهاتەکەی، خولیا و ئارەزووەکان، وە زانیاری گشتی لەبارەی پڕۆفایلەوە، وەک گەشتکردن، خوێندنی تایبەتمەند و جڤاتەکان، بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و ئینتەرنێت، تەکنەلۆژیا، ماڵ و باخچە، زانیاری بەکاربەر، زانیارییە بەکاربەرییەکان، تەکنەلۆژیا، چاودێری کەسیی، شێوازی ژیان، و پیشە.
2.2 ڕەزامەندیی
لە بارودۆخی جیاوازدا، یان وەک لەم سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا ڕوونکراوەتەوە، ئێمە داوای ڕەزامەندی تۆ یان تەنانەت ڕەزامەندی ڕاشکاوانەی تۆ دەکەین. بۆ نموونە، ڕەنگە ئێمە داوای بەشداریکردنت لە جۆرێکی دیاریکراوی توێژینەوەدا بکەین، کە پێویستی بە هاوبەشیپێکردنی هەندێک زانیاری هەیە لەگەڵ سەوداکارێک یان لەگەڵ لایەنی سێهەم، لەم حاڵەتەدا ئێمە داوای ڕەزامەندی سەرباری تۆ دەکەین.
هەروەها بە بەشداریکردنت لە ڕاپرسییەکدا، تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر چارەسەرکردنی زانیارییەکانت وەک ئەوەی بەشێوەیەکی تایبەت لەو ڕاپرسییەدا باسکراوە.
ئێمە پێش چارەسەرکردنی ئەم جۆرە زانیارییە کەسییانەی لایخوارەوە، پێویستمان بە ڕەزامەندی هەیە: ناوی یەکەم و ناسناو، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل، ناسێنەری بانگەواز (ADID)، ژمارەی ناسێنەری ئەندامی پانێڵ، و هەر ناسێنەرێکی دیکە بەپێی چالاکیی چارەسەرکردنی تایبەتمەند (وەک ژمارەی داواکاری بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان)، ناسێنەری پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت (IP)، ناسێنەرەکانی ئینتەرنێت و ئامێر، تەمەن، ناونیشانی ماڵ/ شوێنی نیشتەجێبوون، وەڵامەکانی تۆ بۆ ڕاپرسییەکان.
سەبارەت بە تەکنەلۆژیاکانی بەرزکردنەوەی (پالپشتیکردن) تایبەتمەندی، ئیپسۆس زیاتر دوانە دیجیتاڵیەکان دروست دەکات- داتایەک کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسانی ڕاستەقینەدا ناگونجێت بەڵام نوێنەرایەتی مۆدێلی داینامیکی و مەجازی دەکات کە تاکەکانی ڕاستەقینە تقلید دەکەن. بۆ دروستکردنی ئەم دوانە دیجیتاڵیانە، ئێمە پێویستمان بە ڕەزامەندی ڕوونی تۆ دەبێت بۆ بەکارهێنانی هەموو ئەو زانیاریانەی کە بۆ ئەم مەبەستە کۆکراونەتەوە، وەک لە بەشی 4 باسکراوە.
لە حاڵەتی بەکارهێنان یان کۆکردنەوەی چەند جۆرێکی تایبەت لە زانیاری کەسیی، ئێمە هەمیشە داوای ڕەزامەندی ڕشکاوانەی تۆ دەکەین. بە شێوەیەکی گشتی، ئەم جۆرە زانیارییانەی لایخوارەوە بەسروشتی خۆیان وەک زانیاری هەستیار دادەنرێن و لەوانەیە بەپێی قانوونە کارپێکراوەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی تۆدا، پاراستنێکی تایبەت بیانگرێتەوە:
- بنەچەی نەژادی یان ڕەگەزیی؛
- بیروڕای ڕامیاریی؛
- بیر و باوەڕی ئاینیی یان فەلسەفیی؛
- ئەندامێتیی یەکێک لە سەندیکاکان؛
- زانیاری جینیی (البيانات الجينية)؛
- زانیاری بایۆمەتریی؛
- زانیاری تەندروستیی؛
- زانیاری پەیوەست بە ژیانی سێکسی یان ئاڕاستەی سێکسیی؛
- زانیاری دارایی؛
- زانیاری پەیوەست بە تۆمەتی تاوان و سەرپێچیی.
2.3 پابەندبوونی قانوونیی
ئێمە بە گوێرەی قانوون پابەندین بە هەڵگرتن و پاراستنی هەندێک تۆماری دارایی دیاریکراو، پەیوەندییان بە هەر خەڵات یان پاداشتێکەوە هەیە کە پێشکەش دەکرێت (ئەگەر تۆ بردتەوە). دەتوانرێت زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو قانوونانەوە کە جێبەجێدەکرێن لە ڕێگەی پەیوەندیکردن پێمانەوە بەدەستبهێنرێت، وەک لە بڕگەی ١٢ی لایخوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە.
ئێمە، لە هەر شوێنێکدا کە گونجاو بوو، پابەندبوونی قانوونیی وەک بنەمایەکی قانوونیی بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە زانیارییە کەسییانەی لایخوارەوە جێبەجێدەکەین: ناو و ناسناو، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل، ڕەگەزنامە/ وڵاتیینامە، ناونیشانی ماڵ/ شوێنی نیشتەجێبوون، پاداشت یان خەڵات و بەهاکەی، و ژمارەی ناسێنەری کەسیی.
2.4 ئامانجەکانی پرۆسێسکردنی زیاتر
ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ لەسەر ئەو بنەمایە پرۆسێس دەکەین کە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکەمان، چونکە چالاکییەکانمان بەندە بە توانای بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانی تۆ:
• دەرهێنانی تێڕوانین (استخلاص المرئيات) و ئەنجامدانی شیکاری بۆ سەوداکارەکانمان؛
• ئەنجامدانی چالاکییەکانمان بە دەستپاکی و دەستەبەرکردنی بەڕێوەبردنێکی دروست بۆ پانێڵەکە؛
• پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزاری نوێ؛
• دروستکردنی داتا دەستکردەکان وەک ڕێكارێك کە تایبەتمەندی بەرز دەکاتەوە.
• کارکردن بەگوێرەی پێوەرە کارپێکراوەکان لە کەرتی توێژینەوەی بازاڕدا؛ و
• پابەندبوون بە لائیحە ناوخۆییەکانمان یان لائیحەکانی گروپی ئیپسۆس (یان ئەو لائیحانەی تایبەتن بە سەوداکارەکان یان هاوبەشەکانمان).
جگە لەوەش، زانیارییە کەسییەکانت بەکاردەهێنرێن بۆ دڵنیابوون لە ڕێگریکردن لە ساختەکاری، دەستەبەرکردنی ئاسایش، کوالیتی کۆنترۆڵ، و پاراستنی ئاستێکی بەرزی کوالیتی لە پانێڵەکەشدا دەگرێتەوە. لە بارێکدا ئەگەر هەژمارەکەت وەها پۆلێنکرا کە نیشاندەری ساختەئامێز پیشاندەدات، لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەو زانیارییانەی پەیوەندییکردنەوە کە لە هەژمارەکەتدا هەیە و لە بەردەستماندایە، ئاگادارت دەکەینەوە.
ئێمە ئەم مەبەستە زیادانەی پرۆسێسکردن بۆ ئەم پۆلانەی خوارەوەی زانیارییە کەسییەکان بەکاردەهێنین: ناو و ناسناو، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل، ناسێنەری بانگەواز (ADID)، ناونیشانی ماڵ/ شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی ناسێنەری ئەندامی پانێڵ، و هەر ناسێنەرێکی دیکە بەپێی چالاکیی تایبەتمەند بە چارەسەرکردنی زانیارییەکان (وەک ژمارەی داواکاری بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان)، ناونیشانی پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت (IP)، ڕێکەوتی خۆ تۆمارکردن لە پانێڵەکەدا، ڕێکەوتی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردن لە پانێڵەکەدا، هەروەک لە بڕگەی 102 دا ڕوونکراوەتەوە.
بۆ دروستکردنی داتا دهستكردهكان، وەک لە بەشی 4 باسکراوە، ئێمە هەموو ئەو داتایانە بەکاردەهێنین کە لەبارەی تۆوە لەبەردەستماندایە کە پێویستن بۆ ھاوشێوەکردنی تایبەتمەندییەکانی داتاکانی جیهانی ڕاستەقینە.
3 ئەو زانیارییە کەسییانە چین کە لەبارەی تۆوە وەریدەگرین؟
ئەو زانیارییانە کۆدەکەینەوە کە تۆ لە رێگەی ئیمەیڵ و لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆ تۆمارکردن بۆ پەیوەندیکردن بە پانێڵەکەوە، پێمان دەدەیت.
هەروەها ڕەنگە ئێمە زانیاری سەرەتایی لە هەژمارەکانی سۆشیال میدیای تۆوە کۆبکەینەوە (وەک: فەیسبووک، ئینستاگرام، گووگڵ، تیک تۆک، لینکیدئین، ئێکس [تویتەری پێشوو]، ئەپڵ و ئەوانی دیکە)، وەک ناوەکەت، ناونیشانی ئیمەیڵەکەت، ڕەگەزت، بەرواری لەدایکبوونت، شوێنی جوگرافی، وە/ یان ژمارەی تەلەفۆنت، ئەمە لە بارێکدا ئەگەر بڕیار بدەیت ناوی خۆت تۆمار بکەیت یان بچیتە ژوورەوە بە بەکارهێنانی یەکێک لە ئەپڵیکەیشنەکانی ئیپسۆس iSay کە بەستراوەتەوە بەم پلاتفۆرمانانەوە (وەک فەیسبووک). دەمانەوێت ئاگاداربیت، هەندێک بژاردەی ناو تۆمارکردن لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەردەست نابن.
لە بارێکدا، بە هەر هۆکارێک پرۆسەی خۆ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا زانیارییەکانت لای خۆمان هەڵناگرین، جگە لە هەندێک زانیاری دیاریکراو ئەویش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرنامەکانی کوالیتیمان یان رێگریکردن لە هەر پرۆسەیەکی ساختەکاریی یان هەر خراپ بەکارهێنانێک.
هەروەها ئەو زانیارییانە کۆدەکەینەوە کە تۆ ئارەزوومەندانە پێشکەشی دەکەیت کاتێک بەشداری لە راپرسییەک لەو راپرسییانەدا دەکەیت کە بانگهێشتت دەکەین بۆ بەشداریکردن تێیدا، یان کاتێک سەرنج و تێبینییەکان یان زانیاریگەلێکی دیکە دەخەیتە بەردەستمان، لە ڕێگەی ماڵپەڕی پانێڵەکەوە یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە یان کاتێک کارلێک لەگەڵ تیمی خزمەتگوزاری ئەندامان دەکەیت.
کاتێک بەشداری لە راپرسییەکی ئۆنلایندا دەکەیت، هەندێک زانیاری ناچالاک (زانیاری ناڕاستەوخۆ) بە مەبەستی ئاماریی و کوالیتی کۆنترۆڵ و وردبینیکردنی ڕاست و دروستی زانیارییەکان و قەڵاچۆکردن و ڕێگریکردن لە ساختەکاریی، کۆدەکەینەوە. هەروەک لە هەردوو بڕگەی 7 و 8 ی لایخوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە.
هەروەها ئەو زانیاریانە کۆدەکەینەوە کە لە سەرەوە و لە بڕگەی 1.2 دا ڕوونکراوەتەوە.
لە هەندێک باردا و لە میانی جێبەجێکردنی کارەکانماندا، لەوانەیە داوات لێ بكەین هەندێک زانیاریی کەسیی هەستیارمان پێ بدەیت، بۆ نموونە: بنەچەی رەگەزیی و نەژادی خۆت، بیر و رای سیاسیت، بیروباوەڕە فەلسەفی یان ئایینییەكانت، ئەندامێتیت لە یەکێک لە سەندیکاکاندا، یان زانیاری پەیوەست بە تەندروستی یان ژیانی سێكسیت. دەمانەوێت ئاماژە بەوە بدەین کەوا تۆ ناچارنیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە و وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە هەمیشە بژاردەی "وەڵام نەدانەوەم بەلاوە پەسەندە" لەخۆ دەگرێت. وەڵامی ئەم پرسیارانەت بەنهێنی دەمێنێتەوە مەگەر خۆت بە شێوەیەكی راشکاو رەزامەندی بنوێنیت لەسەر هاوبەشیپێکردنی وەڵامی پرسیارەکان. بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختە و ڕاشکاوانەشت، ئەم زانیارییانە نادرێن بە لایەنی سێهەم.
دەتوانیت سوود لە ئەزموونێکی باشتر وەربگریت لەکاتی بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکاندا بە چالاککردنی تایبەتمەندی "تێپەڕاندن و پڕکردنەوەی پێشوەختە" بۆ ئەوەی دووبارە پرسیارت لێ نەکرێتەوە سەبارەت بەم زانیارییە هەستیارانە. دەتوانیت ئەم بژاردەیە لە ڕێگەی داشبۆردی کۆنترۆڵکردن لە هەژماری Ipsos iSay ـتەوە چالاک بکەیت. هەروەها دەتوانیت لە هەر کاتێکدابێت ڕەزامەندی خۆت بکێشیتەوە (هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردن) یان دووبارە ڕەزامەندی ڕاشکاوانەی خۆت دەرببڕیتەوە (دوبارە بەشداریکردنەوە).
هەندێک زانیاری، لەڕێگەی بەکارهێنانی کوکیزەوە، لەبارەی ئامێرەکەت و ئەو هاردوێر و سۆفتوێرانەی کە لەسەریەتی کۆدەکەینەوە – هەروەک لە بڕگەی 7ی لایخوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە – وەک ناونیشانی پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆت، ئەو وڵاتەی ئامێرەکەتی لێیە، سیستەمی کارپێکردن، سێتینگی خستنەڕووی شاشە، جۆری وێبگەڕ (المتصفح)، بەکارهێنانی فلاش و جاڤا، وە ئایا ئامێرەکەت کامێرای وێب (webcam)ی لەسەرە یاخود نا.
4 چۆن زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ بەکار دەهێنین؟
ئێمە زانیارییەکان دهربارهی تۆ بەکاردەهێنین بۆ:
• جێبەجێکردنی گرێبەستەكەمان لەگەڵ تۆ.
• هەڵگرتن و پاراستنی تۆمارێك بۆ هەموو ئەندامانی پانێڵ.
• هەڵبژاردنی نمونە (سامپل)، لەوانەش بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (لیستی دابینکەرانی متمانەپێکراو دەتوانرێت لێرەدا بدۆزرێتەوە)، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پانێڵ و/یان یەکەمایەتیدان ( اولوية) بە بەشداریکردنیان لە ڕاپرسییە تایبەتەکاندا بەپێی تایبەتمەندییەکانی نمونەگرتن ( سامثلينگ) ی ڕاپرسییەکە، تایبەتمەندییەکانی ڕاپرسییەکە، و پێداویستییەکانی کڕیار (دەتوانرێت لیستی دابینکەرانی متمانەپێکراو لێرەدا بدۆزرێتەوە). ئەمەش بە پلەی یەکەم ڕێگەمان پێدەدات بانگهێشتنامەت بۆ بنێرین بۆ بەشداریکردن لەو ڕاپرسییانەی کە پەیوەندییان بە تۆوە هەیە.
• ناردنی کورتە نامەیەک (SMS) لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە کە کۆدی دڵنیابوونەوە لەخۆ دەگرێت. ئەم کورتە نامانە بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە پەیوەندیکردنت، کاراکردنی ئەندامێتیت لە پانێڵەکەدا، ئەو هەموارکردنانەی لە پرۆفایلەکەتدا ئەنجامی دەدەیت، سەرەڕای دڵنیابوون لە گۆڕینەوەی خاڵەکانت بە خەڵات، بەکاردەهینرێت. بۆ ئەم مەبەستە، ژمارەی تەلەفونەکەت لەگەڵ دابینکەرە متمانەپێکراوەکانماندا هاوبەشی پێدەکەین، ئەو دابینکەرانەی کە ئەم خزمەتگوزارییە بە نوێنەرایەتی ئێمە پێشکەش دەکەن (لیستی دابینکەرە متمانە پێکراوەکانمان دەدۆزیتەوە لێرەدا).
• پاراستنی تۆمارە داراییەکانی پەیوەست بە پاداشتەکانت و هەر پاداشتێک یان خەڵاتێک کە وەریدەگریت (لە حاڵەتی بردنەوەتدا)، ئەمەش لەپێناو دەستەبەرکردنی ملکەچبوون بۆ پابەندبوونە قانوونییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنە دارایی و کارگێڕییەکانی پانێڵەکە.
• پاڵپشتیکردنی ئەو بەرنامانەمان کە تایبەتن بە کواڵیتی کۆنترۆڵ، رێگریکردن لە گزیکاریی، دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی. لەپێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەشدا، هەندێک زانیاری تایبەتی تۆ لەگەڵ دابینکەرە متمانەپێدراوەکانی خۆماندا هاوبەشی پێدەکەین، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیابوونەوەی پێویست. (لیستی هاوبەشە متمانەپێدراوەکانمان دەدۆزیتەوە لێرەدا).
• دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئایا لە ئێستادا ئەندامیت لە پانێڵەکەدا، یان ئایا ئەندامێتیت بەرەنجامی ریکلامێکی پارە بۆدراوە. لەم حاڵەتەدا، هەندێک زانیاری تایبەتی تۆ لەگەڵ دابینکەرە متمانەپێکراوەکانی خۆماندا هاوبەشی پێدەکەین، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پێویست (دەتوانرێت لیستی هاوبەشە متمانەپێدراوەکانمان بدۆزیتەوە لێرەدا).
• دڵنیابوونەوە لەوەی کە بزانین ئایا گرێبەست لەگەڵ تۆدا ئەنجام بدەین یان کۆتایی پێبهێنین. زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ دابینکەرە متمانەپێدراوەکانی خۆماندا هاوبەشی پێدەکەین، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیابوونەوەی پێویست (دەتوانرێت لیستی هاوبەشە متمانەپێدراوەکانمان بدۆزیتەوە لێرەدا).
• هاوپێچکردنی ئەو زانیارییە کەسییانەی کە پێشوەختە لەبارەی تۆوە بەردەستن و لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پرسیاری راپرسییەکانەوە دەستمان کەوتوون (وەک شوێنی جوگرافی، زانیاری گشتی لەبارەی خێزانەکەت و ڕەفتاری بەکاربەرییتەوە، یان زانیاری نەژادیی، یان زانیاری تەندروستیی، یان هەر جۆرە زانیارییەکی دیکەی کەسیی و تایبەت، یان جۆری پیشەکەت و زانیاری دیکەش).
• شیکاری وەڵامی راپرسییەکانی تۆ و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ئاماریی یان ڕاپۆرتی توێژینەوەیی دیکە.
• تۆمار كردنت بۆ بەشداری كردن لە تیر و پشکی ئەو خەڵاتانەدا كە شیاویی بەشداریکردنت هەیە تیادا، جا بانگهێشت کرابیت بۆ بەشداریکردن یان خۆت داوای ئەوەت کردبێت.
• لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا، ڕەنگە ئێمە وەڵامەکان و زانیارییە کەسییەکانت لەگەڵ سەوداکارەکەماندا هاوبەشی پێبکەین بە مەبەستی ئەنجامدانی شیکاری زیاتر، دوای لابردنی زانیارییە ناسێنەرەکان، واتا ئەو زانیاریانەی کە ڕاستەوخۆ تۆی پێدەناسرێتەوە دەگۆڕدرێتەوە بە ژمارەیەکی ناسێنەریی ناوخۆیی کە ئێمە دروستی دەکەین، وە ئەو داتایانەی کە زانیاری ناسێنەریان تێدایە، بە جیا و بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵدەگیرێن.
• بە ڕەزامەندیی خۆت (یا بە ڕەزامەندی ڕاشکاوانەی خۆت، لەبارێکدا ئەگەر زانیارییەکان هەستیار بوون)، کە رەنگە لە هەندێک ڕاپرسی دیاریکراودا داوای بکەین و تەنها تایبەت دەبێت بەو راپرسییەش، وەڵامە کەسییەكان و زانیارییە كەسییەكانت لەگەڵ ئەو سەوداکارە (client)ی کە داوای ئەنجامدانی راپرسییەکەمان لێیکردووە هاوبەشی پێدەکەین. سەوداکارەکەش ئەو زانیارییانە تەنها بۆ مەبەستەكانی توێژینەوە بەکار دەهێنێت، ئەم بابەتەش لەمیانی ڕاپرسییە دیاریکراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە.
• پاڵپشت بەڕەزامەندی پێشوەختەت، زانیارییەكانت دەدرێتە یەکێک لەو سەوداکارانەی کە ناوی هاتووە، بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوەبکات بە مەبەستی بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لەو توێژینەوانەی دیکەدا کە خۆی ئەنجامی دەدات.
• بە ڕەزامەندیی خۆت (یا بە ڕەزامەندی ڕاشکاوانەی خۆت، لەبارێکدا ئەگەر زانیارییەکان هەستیار بوون)، هەندێک جار زانیارییە كەسییەكان و وەڵامی ڕاپرسییەكانت دەنێرێتەوە (forward) بۆ پەیمانگایەكی تری توێژینەوەی بازاڕ، كە یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییەکانی ئیپسۆس، بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:
o ناردنی بانگهێشتنامەی بەشداری كردن لە ڕاپرسیەکدا بۆ تۆ، لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان تەلەفۆن کە بەستەری راپرسییەکان لەخۆ دەگرێت؛ یان
o بەكارهێنانی زانیارییە كەسییەكانت بە مەبەستی رادەستکردنی خەڵات/ دیارییەک، یان تۆمارکردنی ناوت لە تیروپشکی ڕاكێشانی خەڵاتەکاندا (ئەگەر هەبێت) بەهۆی بەشداریکردنت لە ڕاپرسییەکانی ئەم پەیمانگایەی توێژینەوەی بازاڕدا.
o ئەم لایەنی سێهەمەش پابەند دەبێت بە بەکارهێنانی زانیارییەكان تەنها بۆ مەبەستی ئاماریی وە/ یان مەبەستی توێژینەوە یان مەبەستی وەبازاڕخستن وە/ یان رادەستکردنی خەڵاتەکان یان ڕێکخستنی تیروپشک. هەروەها پابەند دەبێت بەوەی كە زانیارییەکانی وەک ناو، ئیمەیڵ، یان هەر زانیارییەكی دیکە كە شوناسی تۆ ئاشکرا دەکات، نەخاتەڕوو.
• دروستکردنی پرۆفایلی ئاماری بێناو ( نهناسراو) بۆ ئەندامانی پانێڵ و بۆ پانێڵهكه بە گشتی بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی بەدەست هاتوون.
• دروستکردنی داتا دەستکردەکان کە تایبەتمەندییەکانی داتاکانی جیهانی ڕاستەقینە وەربگرن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
أ- داتای دروستکراوی پالپشتیکراو- کە داتای دروستکراو بۆ بەکارهێنان دروست دەکرێت لەگەل لەو زانیارییە بنەڕەتیانەی کە لە تۆ کۆدەکرێنەوە؛
ب- داتا بە تەواوی دەستکردەکان - داتا دەستکردەکان واتە دروستکردنی کۆمەڵە داتایەکی تەواو نوێ کە هیچ کام لەو داتا بنەڕەتیانە لەخۆناگرێت کە لە تۆ کۆکراونەتەوە؛
ج- دوانە دەستکردەکان (Synthetic twins)، بە ڕەزامەندی ڕوونی تۆ - نوێنەرایەتییەکی دیجیتاڵی تۆن وەک کەسێک یان وەک ئەندامێکی گروپێک، کە بۆ تەقلیدکردنی ڕەفتار و ئارەزوو و تایبەتمەندییەکانت یان ئەو گروپەی کە سەربە ئەوانیت، دروستکراون، لەگەڵ لابردنی هەر ناسێنەرێکی کەسی.
• بە ڕەزامەندیی خۆت، هاوبەشی پێکردنی زانیارییەكانت لەگەڵ كۆمپانیاكانی تری گرووپی ئیپسۆس، بۆ ئەوەی بتوانن بانگهێشتت بكەن بۆ بەشداری كردن لەو توێژینەوانەدا كە ئەوان ئەنجامی دەدەن و ڕەنگە پەیوەندییان بە تۆوە هەبێت.
• بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی ڕیکلام (وەک مێتا) بۆ ئەوەی بەشێک بیت لە جەماوەرێکی تایبەت کە هەڵمەتە ڕیکلامییە دەستنیشانکراوەکان دەبینن. دوای ئەمە ڕاپرسییەکت بۆ دەنێردرێت بە مەبەستی پێوانەکردنی کاریگەری ئەو هەڵمەتە ڕیکلامیانە لە سۆشیال میدیادا (بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ڕێکلامەکان). ئەگەر تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەشداریکردن دەربڕی، ئێمە هەندێک زانیاری سنووردار لەبارە تۆوە (وەک ناونیشانی ئیمەیڵەکەت، ژمارەی ناسێنەری بانگەوازیی ADID، یان ژمارەی مۆبایلەکەت) لەگەڵ پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا (وەک Meta) هاوبەشی پێدەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ جەماوەری تایبەتمەندی گونجاودا بتگونجێنین.
• بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی ڕیکلام (وەک مێتا) بۆ ئەوەی بەشێک بیت لە جەماوەرێکی تایبەت، ئەمەش بۆ شیکردنەوەی ڕەفتاری سەوداکاران و دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی هاوشێوەیان هەیە و ئارەزووی بەرهەم یان خزمەتگوزاری هاوشێوەیان هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە، و بە ڕەزامەندی پێشوەختەی تۆ، هەندێک زانیاری سنووردار لەبارە تۆوە (وەک ناونیشانی ئیمەیڵەکەت، ژمارەی ناسێنەری بانگەوازیی ADID، یان ژمارەی مۆبایلەکەت) لەگەڵ پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا (وەک Meta) هاوبەشی پێدەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ جەماوەری تایبەتمەندی گونجاودا بتگونجێنین.
• ناردنی هەواڵنامە و ئاگادارییەكان و جۆرەكانی دیکەی پەیام ناردن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە، هەروەک ئەوەی لە بەشی مەرج و ئەحکامەكاندا دیاری كراوە. بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە یەکێک لە دابینکەرە متمانەپێدراوەکانمان دەبەستین (لیستی هاوبەشە متمانە پێدراوەکانمان دەدۆزیتەوە لێرەدا).
• كاتێك ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر بەشداری كردن لە تاقیكردنەوەی بەرهەمەكاندا، ئێمە هەڵدەستین بە راپەڕاندنی کاروبارەکانی ناردنی ئەو بەرهەمەی کە تاقیدەکرێتەوە بۆ تۆ.
• لە بارێکدا ئەگەر لە ڕێگەی دابینكەرێكی دەرەکییەوە بووبیتە ئەندامی پانێڵ، ئەو دابینکەرە ئاگاداردەکەینەوە لەوەی کە تۆ بوویت بە ئەندامی پانێڵ.
• لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی كە پێشکەشت كردووە، لەوانەیە بانگهێشتی ئەندامانی دیکەی خێزانەكەت بكەین بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لە ڕاپرسییهكاندا. لەبارێکدا ئەگەر ئەم ئەندامەی خێزان منداڵ بوو، تكایە سەیری بەشی 6 لە خوارەوە بكە.
• ناردنی بانگهێشتنامە بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکاندا لەڕێگەی کورتە نامە یان هەر خزمەتگوزارییەکی دیکەی پەیوەندیکردنەوە.
• ناردنی نامە بۆ ئاگادارکردنەوەت لە هەڵمەتە کارلێککارییەکانمان (حملاتنا التفاعلية) و بانگهێشتکردنت بۆ سودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی توێژینەوە کە لای ئێمە بەردەستن.
• لێکۆڵینەوە لەبارەی هەبوونی وێبکام (webcam) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەكەت، تاکو بتوانین بانگهێشتت بکەین بۆئەو توێژینەوانەی کە پێویستیان بە بەكارهێنانی وێبکام هەیە.
• بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانت یان سکاڵاکانت، یان گرتنەبەری هەر هەنگاوێکی پێویست، و باشترکردن و ڕاهێنانی سیستەمەکانمان بۆ وەڵامدانەوەی کارلێکە هاوشێوەکانی داهاتوو. لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانت، یان سکاڵاکانت، هەروەها ئێمه پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری متمانەپێکراوی زیرەکی دەستکرد بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنین، به ئامانجی ئاسانكردن و ئۆتۆماتیکیکردنی پشتگیری ئەندامان بە دروستکردنی وەڵامەکان لهسهر بلیتی پشتگیری (دەتوانرێت لیستی دابینکەرانی متمانەپێکراو لێرەدا بدۆزرێتەوە). هەروەها ڕەنگە ئێمە بریکار/یاریدەدەرێکی بەهێز كه كار دهكات به زیرهكی دهستكرد بەکاربهێنین بۆ هەندێک کارلێککردن لەگەڵ تۆ و بۆ هەر پرسیارێک یان داواکارییەک کە لەوانەیە هەتبێت.
هەروەها وەك بەشێك لە توێژینەوەکانمان لەبارەی ڕێكلام و بەكارهێنانی ئینتەرنێت، بۆمان هەیە کە:
• ناردنی ناونیشانی ئیمەیڵەکەت (دوای لابردنی ناسنامەکەت) بۆ هەندێک تۆڕی ڕێکلامیی دیاریکراو یان بۆ چالاککردنی خستنەڕووی ڕێکلامێکی دیاریکراو. ئێمە وەها کارێک دەکەین، بۆ نموونە، لەپێناو تێگەیشتن لە ڕێژەی بەرکەوتنی ڕاستەقینە بە ڕێکلامە دیجیتاڵییەکان، ئەمەش لە میانی بانگهێشتکردنتەوە، بە نموونە، بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەک لەبارەی ئەو ڕێکلامانەی کە ڕەنگە بینیبێتت.
بۆ بەدیهێنانی هەر یەکێک لەوانەی پێشتر باسکران، لەوانەیە زانیارییەكانت لەگەڵ بەڵێندەرە لاوەكییەكانی خۆمان یان ئەو كۆمپانیایانەی سەر بە ئێمەن و بە نوێنەرایەتی و لەژێر چاودێری و بەرپرسیارێتی ئێمەدا کاردەکەن، لەنێو ئەوانەشدا خزمەتگوزاری میوانداریی زانیارییەکان یان وەک لە بڕگەی 8 دا ڕوونکراوەتەوە، هاوبەشی پێبکەین. رەنگە هەندێک لەو لایەنانە لە وڵاتانی دیکە بن و ئەو وڵاتانەش وەکو پێویست ئەحکامی پاراستنی زانیارییەکانی تێدا فەراهەم نەبێت، لەگەڵ ئەمەشدا، پێویستە لەسەریان بەتەواوی پابەندی هەمان ئەو پێوەرانەی پاراستنی نهێنی زانیارییەکان و ئەو ڕێکارە ئاسایشییانە بن کە ئێمە پەیڕەوی لێدەکەین و ملکەچدەبن بۆ دەستبەرییە گونجاوەکان (لەوانەش بەندە گرێبەستییە نموونەییەکان). دەتوانرێت وەسفی ئەم دەستەبەرییانە لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە بەدەست بهێنرێت، هەروەک لە بڕگەی ١٢دا باسکراوە.
هەموو هەنگاوێكی بەجێ دەگرینە بەرلەپێناو دڵنیابوون لەوەی هەر زانیارییەكی كەسیی كە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، بە رەچاوکردنی ئامانج لە بەدەستهێنانی ئەو زانیارییانە، ورد و دروست و گونجاوە و زیادەڕەوی تێدا نیە. ئێمە، بە رەزامەندی خۆت نەبێت، ئەو زانیارییە کەسییانەی کە وەرمانگرتووە، بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە و لە بەستێنێکی دیکەدا بەکار ناهێنین کە پەیوەندی بە توێژینەوەکەوە نەبێت.
زانیارییەکانت بۆ مەبەستی توێژینەوە نەبێت، هەرگیز و بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە بەکاری ناهێنین، هەروەک لەم سیاسەتانەی پاراستنی نهێنی و لە مەرج و ئەحکامەكاندا ڕوونکراوەتەوە. جگە لەوەی كە پەیوەندی بەم پانێڵەوە هەیە (بۆ نموونە لەپێناو بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لە راپرسیی دیکەدا)، هەوڵ نادەین هیچ بەرهەمێکت پێ بفرۆشین یان هەوڵ نادەین زانیارییەكانت بۆ مەبەستی بازاڕگەریی بەکاربهێنین. هەروەک زانیارییەكانت لەگەڵ لایەنی دەرەکییدا بۆ مەبەستی بازاڕگەریی و ڕێكلام كردن، هاوبەشی پێناکەین.
5 ئەو لایەنانەی کە زانیارییە کەسییەکانی تۆی لەگەڵدا هاوبەشی پێدەکەین
سەردەمی دیجیتاڵیی تادێت پێداویستییەکانی کارکردنی ئاڵۆزتر کردووە. سەرەڕای ئەوەی هەوڵدەدەین ژمارەی ئەو لایەنانەی کە پشتیان پێدەبەستین سنووردار بکەین ، بەڵام بە ناچاری هەندێک کاروبار هەر دەبەینە لای لایەنێکی دەرەکیی، وەک لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە:
5.1 لە ناو کۆمپانیای ئیپسۆس دا
بەو پێیەی کۆمپانیای ئیپسۆس ڕێکخراوێکی جیهانییە، ڕەنگە ناچاربێت زانیارییە کەسییەکانت بگوازێتەوە بۆ کۆمپانیاکانی دیکەی ناو گروپی ئیپسۆس، ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ناو وڵاتە جیاوازەکانی دیکەدا هەڵکەوتوون. بۆ نموونە: لە بارێکدا ئەگەر ڕاپرسییەک لە چەند وڵاتێکدا ئەنجام بدرێت، یان ئەگەر تیمەکانی شیکاری داتا جیهانییەکانمان داتاکانی چەند ناوچەیەک لە سەرانسەری جیهاندا شی بکەنەوە. هەر گواستنەوەیەکی لەو جۆرە، تەنها بەپێی قانوونە کارپێکراوەکان لە بواری پاراستنی زانیارییەکاندا ئەنجام دەدرێت. بۆ زانیاریش! زۆربەی زۆری پرۆسەی چارەسەرکردنی زانیارییەکان لە ناوخۆدا و لەلایەن خۆمانەوە ئەنجام دەدرێت. لە حاڵەتی ڕوودانی هەر پرۆسەیەکی گواستنەوەی زانیارییەکان لەناو گروپی ئیپسۆس بۆ وڵاتانی دیکە لە دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، پرۆسەی گواستنەوەکە بەپێی قانوونە کارپێکراوەکان جێبەجێدەکرێت (بەپێی حاڵەتەکە). لەگەڵ ئەمەشدا، بەگوێرەی ئەم بەڵگەنامەیە پێویستە بزانیت کە تۆ ڕەزامەندی خۆت دەردەبڕیت بۆ ئەوەی ئیپسۆس زانیارییە کەسییەکانت بگوازێتەوە بۆ کۆمپانیاکانی دیکەی ناو گروپی ئیپسۆس، ئەو کۆمپانیایانەی دەکەونە دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، یان هەڵگرتنی ئەم جۆرە زانیاریانە لە دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب. دەتوانیت کۆپییەکی دەستەبەرییە کارپێکراوەکان بەدەستبهێنیت (وەک شاردنەوەی ناسنامە لە ڕێگەی گۆڕینی ناسێنەری ئەندامەکە بە ناسێنەرێکی نیشانەئامێز) لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە، وەک لە بڕگەی 12دا هاتووە.
5.2 لەگەڵ سەوداکارەکانماندا (ئەو لایەنانەی کە کاریان لەگەڵدا دەکەین)
ئێمە هەمیشە پێش هاوبەشی پێکردنی هەر داتایەکی توێژینەوە کە ڕەنگە زانیاری کەسی لەخۆبگرێت یان ببێت بە هۆی ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆ لای سەوداکارەکانمان، داوای ڕەزامەندی پێشوەختەت دەکەین. هەروەک بە ڕاشکاویی ئاگادارت دەکەینەوە لەو زانیاریانەی کە هاوبەشی پێدەکرێن. بۆ زانیاریش، ڕەزامەندی دەربڕینت بە تەواوی ئارەزوو مەندانەیە و بڕیاردان بە تەنها لای خۆتە. شایانی باسکردنە، زۆربەی زۆری کارەکانمان فەراهەمکردنی تێڕوانینی شیکاریی ناسنامە نادیارە بۆ کڕیارەکانمان. لەگەڵ ئەمەشدا، ڕەنگە کریارەکانمان، ناوبەناو و بەشێوەیەکی ڕیزپەڕ، داوای ئەوە بکەن، داتا توێژینەوە ئامێزەکانت لەگەڵ ئەو داتایانەی کە خۆیان هەیانە تێکەڵ بکەین بۆ بەدەستهێنانی تێڕوانینێکی شیکاریی قووڵتر یان بۆ باشترکردنی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانیان. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، ئێمە پێش ئەوەی ئەو کارە بکەین، داوای ڕەزامەندی پێشوەختەت دەکەین.
5.3 دابینکەرانمان
هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک پێشکەشکاری خزمەتگوزاری متمانەپێکراو کاردەکەین کە هەندێک ئەرک بەناوی ئێمەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بە ئێوە بکەین و بەڕێوەبردن و کارپێکردنی پانێلهكه باشتر بکەین. ئەم دابینکەرانە بە شێوەیەکی گشتی داتاکان بەناوی ئێمەوە پرۆسێس دەکەن و تەنها ئەو زانیارییە کەسییانە وەردەگرن کە پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تایبەتەکەمان پێشکەش بکەن.لە هەموو حاڵەتەکاندا، ئێمە پارێزبەندی گرێبەستمان هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم زانیاریانە بۆ هیچ لایەنێکی سێیەمی بێ مۆڵەت ئاشکرا ناکرێت و بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی بۆ هەر مەبەستێکی تر، جگە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی گونجاو. لە شوێنێک کە بتوانرێت تەنها داتای بێناو بەکاردەهێنین.لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە ئێمە داوات لێ بکەین کە خزمەتگوزارییەکی دیاریکراو بەکاربهێنیت (وەک پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە) کە پەیوەندی بە لیژنەکەوە هەیە. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، دابینکەرەکە لەوانەیە وەک کۆنترۆڵکەرێکی سەربەخۆی داتاکان مامەڵە بکات، و پێویستە سیاسەتێکی نهێنی جیاواز قبوڵ بکەیت.
پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکانمان دەکەونە ئەم پۆلانەوە:
•خزمەتگوزاری ناردن و نامەناردن
• تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبردنی لیژنەکان
• هەڵگرتنی هەور و هەڵگرتنی زانیاری فیزیکی
دیواری ئاگر بۆ بەرنامەکانی وێب (بەرنامەکانی وێب دەپارێزێت بە فلتەرکردن و چاودێریکردنی هاتوچۆی پرۆتۆکۆڵی HTTP لە نێوان بەرنامەی وێب و ئینتەرنێت)
•پەنجەمۆرکردنی ئامێر – هەروەها سەیری بەشی 8 بکە لە خوارەوە – و شێوازەکانی تری دۆزینەوەی ساختەکاری و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی
•خزمەتگوزارییەکانی ڕەسەنایەتی فرە فاکتەری و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری AI، یان ڕاستەوخۆ بۆ Ipsos یان کاتێک لەلایەن فرۆشیارانی ترەوە بەکاردەهێنرێن و دەخرێنە ناو خزمەتگوزارییەکانیانەوە
• خزمەتگوزاری دامەزراندن
• خزمەتگوزاری خەڵات و تیروپشکی خەڵات
5.3 حاڵەتی ڕیزپەڕی دیکە
لە هەندێک حاڵەتی نائاساییدا، لەوانەیە ناچاربین زانیارییە کەسییەکانی تۆ لەگەڵ لایەنی دیکەدا هاوبەشی پێبکەین، ئەم کارەش لەم حاڵەتانەی لایخوارەوەدا دەکرێت:
• بۆ پابەندبوون بە داواکارییە قانوونیی یان ڕێکخراوەییەکان (یان ئەگەر هۆکارێکی بەجێ هەبێت بمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە پێمانوابێت پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ ئاشکراکردنی زانیارییەکانت، لەپێناو ئەو هۆکارەدا)؛
• بۆ چەسپاندن یان پیادەکردن یان بەرگریکردن لە مافە قانوونییەکانمان، لەوانەش پەیوەندیگرتن لەگەڵ ڕاوێژکارە قانوونییەکانمان یان ڕاوێژکارە پیشەییەکانی دیکەمان؛
• لە بارێکدا ئەگەر هەستاین بە داڕشتنەوەی پەیکەری کاروبارەکانمان یان پلانمان دانا بۆ کڕین یان فرۆشتنی چالاکییەکی بازرگانیی یان بەشێکی ئەو چالاکییە بازرگانییە وە/ یان چەند پشکێکی ئەو چالاکییە بازرگانییە، لەوانەیە زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ کڕیار یان فرۆشیاری ئایندەدا هاوبەشی پێبکەین؛ یان
• ئەگەر هەموو یان بەشێکی گەورەی موڵک و ماڵی کۆمپانیاکە (أصول الشركة) لەلایەن لایەنێکی دیکەوە بەدەست هێنرا، ئەوا زانیارییە کەسییەکانی تۆش لەنێو ئەو موڵک و ماڵەدا دەبن کە دەگوازرێنەوە.
6 زانیاری پەیوەست بە منداڵان
پاڵپشت بەو زانیارییە گشتییانەی لەبارەی خێزانەکەتەوە پێتداوین، هەندێک جار دەمانەوێت بانگهێشتی یەکێک لەو منداڵانە بکەین کە لە ماڵەکەتدا دەژین و تەمەنی لەخوار 15 ساڵییەوەیە، بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەک یان چالاکییەکی توێژینەوەی دیکەدا. هەمیشە لەم بارانەدا، پێش ئەوەی منداڵەکە بانگهێشت بکرێت بۆ بەشداریکردن لە هەر توێژینەوەیەکدا، یەکهەم جار پەیوەندی بە تۆوە دەکەین، وەهەمیشە رەزامەندی پێشوەختەی تۆ بەو سیفەتەی دایک یان باوک یان سەرپەرەشتیاری قانوونی منداڵەکەیت (الوصيّ القانوني) وەردەگرین.
7 بەكارهێنانی کوکیز و تەکنیکە هاوشێوەکان
بە پەیوەندیکردنت بە پانێڵەکەمانەوە و بەشداریکردنت لە ڕاپرسییە ئۆنلاینەکانماندا، تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر بەكارهێنانی كووكیزەكان و تەكنەلۆژیا هاوشێوەكان لەلایەن ئێمەوە، لەوانەش پێکسڵەکان ("کوکیز"). هەروەها ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر كۆكردنەوەی زانیاری لە كۆمپیوتەرەكەت یان لە لاپتۆپەکەت یان هەر ئامێرێکی دیکەی کۆمپیوتەریی كە لەوانەیە لە كاتی بەشداری كردن لە توێژینەوە ئۆنلاینەکانماندا بەكاری بهێنیت. ئەمەش هەروەک لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.
دەتوانیت لێرەوە ئاشنای تەواوی سیاسەتەکانی کووکی تایبەت بە ئێمە ببیت (کە لیستی جۆرەکانی کووکی بەکارهێنراو لەخۆدەگرێت).
پێگەی ئەلیکترۆنی پانێڵەکەمان و راپرسییە ئۆنلاینەکانمان، لە رێگەی بەکارهێنانی کوکیز و تەکنیکە هاوشێوەکان لە ڕووی وەزیفەوە، زانیاری کۆدەکەنەوە. کوکیز فایلی بچووکە و لەسەر ئامێرەکەت خەزن دەکرێت. وردەکاری زیاتر لەبارەی سروشتی فایلەکانی کوکیزەوە دەدۆزیتەوە لەمیانی سەردانیکردنی ماڵپەڕی www.aboutcookies.org.
8 بهکارهێنانی پەنجەمۆری ژمارەیی، زانیاریی ناو ئامێرهکەت و زانیاری دیکە لەبارەی ئامێرەکەتەوە
هەندێک زانیاری دیاریکراو لەبارەی کۆمپیوتەری دیسکتۆپ، یان کۆمپیوتەرە لاپتۆپەکەت، یان ئامێری مۆبایل، یان هەر ئامێرێکی دیکە کە بەکاری دەهێنیت، سەرباری ئەو هاردوێرو سۆفتوێرانەی کە لە ئامێرەکەتدا هەن، کۆدەکەینەوە. بۆنموونە زانیاری لەبارەی ناونیشانی پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت (IP)، سێتینگی خستنەڕووی شاشە، جۆری وێبگەڕی (المتصفح) بەکارهێنراو، جۆری سیستەمی کارپێکردن، ئەو وڵاتەی ئامێرەکەتی تێدایە، ئایا وێبکام لەسەر ئامێرەکەت هەیە یاخود نا، کۆدەکەینەوە.
ئەم زانیارییانە دەنێردرێن بۆ یەکێک لە دابینكەرە متمانەپێدراوەکانی خۆمان و ئەویش دەیانگۆڕێت بۆ ژمارەی زنجیرەیی تاقانە (unique serial number) (ئەوە کە بە پەنجەمۆری ژمارەیی ناسراوە) و لێکۆڵینەوە لەوە دەکات كە داخۆ لەگەڵ پەنجەمۆرەكانی پێشووتردا كۆكن یان نا. ئەو زانیاریانەی لەم پرۆسەیەدا کۆدەکرێنەوە لەسەر سێرڤەرە پارێزراوەکان هەڵدەگیرێن و تەنها بۆ مەبەستی دەستەبەریی کواڵیتی و ڕێگرتن لە گزیکاریی بەكاردێن. هەروەها رێگریی لە ئەندامانی پانێڵیش دەکات لەوەی چەند جارێک وەڵامی هەمان راپرسیی بدەنەوە. وە ئەم زانیارییانە بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە بەکارنایەت.
هەروەک ژمارەی پێناسی مۆبایل بەکاردەهێنین بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی کە ئایا لە ئێستادا ئەندامیت لە پانێڵەکەدا، هەروەها بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا ئەندامێتیت بەرەنجامی هەڵمەتێکی ڕیکلامییە لەو هەڵمەتە ریکلامییانەمان کە پارەی بۆدراوە.
9 بۆ ماوەی چەندێک زانیارییە تایبەتەکانت لای خۆمان دەهێڵینەوە؟
بەدرێژایی ماوەی ئەندامێتیت، ئەو زانیارییانەی پرۆفایل کە پێشکەشت کردووە لای خۆمان دەهێڵینەوە. دوای ئەوەی ئەندامێتیەکەشت کۆتایی پێهێنا، هەندێک زانیاری بۆ ماوەی دیاریکراو دەهێڵینەوە، بەم شێوەیەی لایخوارەوە:
• دوو ساڵ، بۆ زانیاری پەیوەست بە هەر پرۆسەیەکی گۆڕینەوە بۆ خاڵەکانت (گێڕانەوەی پاداشتەکان).
• سێ مانگ لە بەرواری کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی، ئەگەر ئێمە، بە هۆکاری بازرگانی تاکلایەنە، ئەندامێتی تۆ کۆتایی پێبهێنین (وەک بڕیاری ئێمە بە داخستنی تەواوی پانێڵەکە یان بەشێکی پانێڵەکە).
• دوو ساڵ، ئەگەر ئێمە بەهۆی ساختەکاری، یان گومان لە ڕوودانی ساختەکاری، یان لە ئەنجامی پێشێلکردنی مەرج و ئەحکامەکان، یان سیاسەتی پاراستنی نهێنی، یان ڕێساکانی ڕاپرسی لە لایەن تۆوە، ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنین.
• دوو ساڵ: ئەگەر ئەندامێتیەکەت کۆتایی پێهێنا، بەڵام پێشتر و پێش ئەوەی ئەندامێتیەکەت کۆتایی پێبهێنیت، دەستنیشانمان کردبوو یان گومانمان کردبوو کە هەژمارەکەت نیشاندەری ساختەکاریی پیشان دەدات.
• شەش مانگ: ئەگەر ئەندامێتی خۆتت کۆتایی پێهێنا، بە بێ ئەوەی ئێمە پێش کۆتاییهێنان بە ئەندامێتییەکەت گومانمان لەوە کردبێت یان دەستنیشانمان کردبێت کە هەژمارەکە ساختەیە.
• سێ ساڵ: بۆ زانیاری پەیوەست بە هەر خەڵاتێک کە براوەتەوە (لەوانەش وردەکاری ڕادەستکردنی خەڵاتەکە) لە ناو ڕاکێشانی تیروپشکی خەڵاتەکاندا.
• دوو ساڵ: بۆ ئەو زانیارییانەی کە بە دیاریکراویی پەیوەستن بە هەر داواکارییەک بۆ بەکارهێنانی هەر مافێک لەو مافانەت کە لە بڕگەی 12دا هاتووە.
• هیچ سنوورێکی دیاریکراوی کات بۆ ئەو زانیاریانەی کە پێویستن بۆ ڕێزگرتن لە هەر داواکارییەکی "پەیوەندی مەکە"، دانەنراوە. تۆ لەم لیستی قەدەغەیەدا لانابرێیت، مەگەر بە ڕوونی داوای دووبارە پەیوەندیکردنەوە بکەیت (دوبارە بەشداریکردنەوە).
• شەش مانگ: لە بەرواری قبوڵکردنی مەرج و ئەحکامەکانەوە یان لە بەرواری پشتڕاستکردنەوەی ناونیشانی ئیمەیڵەکەتەوە (هەر کامەیان لە پێشتر بێت). ئێمە ئەو زانیاریانەی کە لە کاتی پرۆسەی تۆمارکردندا کۆکراونەتەوە و بەهەر هۆکارێک بێت تەواو نەکراون (وەک پشتڕاستنەکردنەوەی ناونیشانی ئیمەیڵ یان ژمارەی تەلەفۆنەکەت، یان بەتەواوی پڕنەکردنەوەی فۆڕمی ناچاریی) لای خۆمان دەهێڵینەوە. ئەمەش لەپێناو بۆ پشتگیریکردن لە بەرنامەی کوالیتیی و ڕێگریکردن لە ساختەکاری یان خراپ بەکارهێنان.
• تا ئەو کاتەی، بەپێی قانوونە کارپێکراوەکان، پێداویستیی قانوونی یان ڕێکخراوەیی بەو زانیارییانە هەبێت.
• تا ئەو کاتەی کە داتاکان پێویست بن بۆ سەلماندن، یان پیادەکردن، یان بەرگریکردن لە داواکارییەکی قانوونیی.
جگە لەو زانیارییانەی کە لە پرۆفایلەكەتدا هاتووە، ئەو وەڵامانەش كۆدەكەینەوە كە لە هەر ڕاپرسییهكدا دەیاندەیتەوە. بە ئامانجی سووربون لەسەر ئاسایشی زانیارییەکانیش کاتێک کە زانیارییەکان لەگەڵ سەوداکارەکانماندا هاوبەشی پێدەکەین، هەر زانیارییەکی ناو وەڵامەکان کە شوناسی کەسیی تۆ ئاشکرابکات و بتناسێنێت دەشارینەوە، لە بارێکدا نەبێت کە رەزامەندی راشکاوانەت دەربڕیبێت لەسەر ئاشکراکردنی شوناسی خۆت. هەروەها بۆ ماوەی (12) مانگ دوای کۆتایی هاتنی پرۆژەکە، بەستەری نێوان زانیارییەکانی پرۆفایلەکەت و ئەو وەڵامانەی کە پێشکەشت کردوون لادەبەین، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە رێگریکردن لە شوێنپێ هەڵگرتنی زانیارییەکان و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆ. تەنها لە حاڵەتە ڕیزپەڕەکاندا و بۆ پڕۆژە درێژخایەنەکان، ئێمە بۆ ماوەیەک کە لە سی و شەش (٣٦) مانگ زیاتر نەبێت لە بەرواری تەواوبوونی پڕۆژەکەوە، بەستەری نێوان زانیارییەکانی پرۆفایلەکەت و ئەو وەڵامانەی کە پێشکەشت کردوون لادەبەین.
پەیوەست بەو زانیاریانهش که لهگهڵ دابینکەرە دەرەکییەکانماندا ( بۆ نموونه دابین کهری پهنجهمۆری ژمارەیی) هاوبهشییان پێدهکهین، ناسنامەی زانیارییەکان دەشاردرێتەوە بەجۆرێک هیچ لایەنێک نەتوانێت شوێنپێی زانیارییەکان هەڵبگرێت یان پەیوەستیان بکاتەوە بە هەژمارەکەتەوە. وێڕای توانامان بۆ هەڵگرتن و پاراستنی زانیارییەکانی ئامێر بۆ ماوەیەکی درێژتر، کەچی ئەو لایەنانەی کە ئەم زانیاریانەیان پێدەدرێت پابەندن بەوەی کە داتاکان یان بەستەری داتاکان بۆ زیاتر لە ١٨٠ ڕۆژ لای خۆیان نەهێڵنەوە. لە بارێکدا ئەگەر ڕەزامەندیت دەربڕی لەسەر پەیوەندیکردن بە جەماوەرێکی تایبەتمەند یان جەماوەرێکی هاوشێوەوە، داتاکانت چارەسەر دەکرێن لە ماوەیەکدا کە دەگاتە 180 ڕۆژ لە بەرواری هاوبەشی پێکردنی چەند زانیارییەکی دیاریکراوی تۆ (وەک ناونیشانی ئیمەیڵ، ناسنامەی پێناسی ڕێکلامەکان، یان ژمارەی مۆبایل) لەگەڵ پلاتفۆڕمێکی سۆشیال میدیادا (وەک Meta) لە لایەن ئێمەوە. بە مەرجێک پاش ئەمە، پلاتفۆرمەکە هەڵبستێت بە سڕینەوەی ئەم جەماوەرە و داتاکانیان.
10 چۆن دڵنیایی دەدەین لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت و گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دیکە؟
ئێمە شێلگیرانە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی زانیارییە كەسییەكانی تۆ لە ئەستۆ دەگرین. هەرچەندە ناتوانرێت ئاسایشی ڕەها دەستەبەربکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە هەموو ڕێوشوێنێكی بەجێ دەگرینە بەر لەپێناو دەستەبەرکردنی پاراستنی زانیارییەكانت لە لەناوچوون، دزین، یان خراپ بەكارهێنان. ئەم ڕێوشوێنە پێشگیرییانەش کە ئێمە دەیگرینەبەر بریتین لە: پاراستنی ئاسایشی نووسینگەكانمان، کۆنترۆڵکردنی دەستڕاگەیشتن بە سیستەمەکانی کۆمپیوتەر، بەکارهێنانی هێڵێکی ئینتەرنێتی سەلامەت و کۆدڕێژکراو لەکاتی کۆکردنەوەی زانیارییە کەسییەکاندا، بەکارهێنانی ئەو ناوەندانەی زانیاری کە ئاستێکی بەرزی ئاسایشی فیزیکی و دووبارە دابین دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی داتاکانی تۆ و سیستەمەکانی ئێمە بە سەلامەتی پێشوازی دەکرێن.
وەک بەشێک لە پابەندبوونمان بە پاراستنی زانیارییەکانت، بەردەوام پێداچوونەوەی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام دەدەین. شایەنی ئاماژەپێدانە کە خزمەتگوزارییە کارلێک ئامێزەکانی ئیپسۆس (IIS) بڕوانامەی پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هەیە، لەوانە بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیاری ISO 27001، ستانداردەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و بازاڕ، لەگەڵ تێگەیشتنەکان و ڕاپۆرتکردنی زانیاری ISO 20252، و ستانداردی بەڕێوەبردنی کوالیتی ISO 9001.
دابینکەرەکانمان هەمیشە پابەندن بە هەمان مەرجەکانی پاراستنی زانیاری و ڕێکخستنەکانی ئاسایش وەک ئێمە، و کەوتوونەتە ژێر پارێزبەندی گونجاوەوە. بۆ نموونە، ئەگەر بۆمان دەرکەوت کە ئەوان لە دەسەڵاتی دادوەریدا کاردەکەن کە ئاستێکی گونجاوی پاراستنی زانیارییەکانی نییە، ئێمە پارێزبەندی زیاتر بەکاردەهێنین، لەوانەش بڕگە گرێبەستییە ستانداردەکان.دەتوانرێت کۆپییەکی ئەم گەرەنتیانە بەدەستبهێنرێت بە پەیوەندیکردن بە ئێمەوە وەک لە بڕگەی 12دا ئاماژەی پێکراوە. زانیارییە کەسییەکانت لەم دەسەڵاتانەی خوارەوەدا هەڵدەگیرێن: شانشینی یەکگرتوو، سویسرا و ناوچەی ئابووری ئەوروپا.
11 دروستکردنی بڕیاری تاکە کەسی خۆبەخۆ، لەوانەش ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە پرۆفایلەوە
پەیوەست بە هەر بڕیارێکی دامەزراو تەنها لەسەر چارەسەری خۆبەخۆ(automated processing)، لەوانەش دروستکردنی پرۆفایل، تۆ دەبیتە خاوەنی هەندێک ماف. لە هەندێک باردا و لەسنووری ئەو ئامانجانەدا کە پێشتر باسکران، ئێمە مامەڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانتدا دەکەین لەڕێگەی میکانیزمەکانی مامەڵەکردنی خۆبەخۆوە (لەوانەش لەڕێگەی دروستکردنی پرۆفایلەوە). ئەگەر پێشکەشکردنی بەرهەمێک، خەڵاتێک، خزمەتگوزارییەکمان رەفزکرد یان هەڵمانپەسارد یان وەستاندمان بەرەنجامی بڕیارێکی خۆبەخۆ، ئاگادارت دەکەین لەبارەیەوە و دەتوانیت زانیاریت لەبارەی لۆژیکی پەیڕەوی لێکراو بۆ ئەم بڕیارلێدانە دەستبکەوێت. هەروەها مافی ئەوەت هەیە داوای دەستێوەردانێکی مرۆیی بکەیت لە لایەن ئێمەوە، تاکو بیروڕای خۆت دەربڕیت و تانە لەو بڕیارە بدەیت. بۆ ئەنجامدانی وەها کارێکیش، تکایە لەپەیوەندیدابە لەگەڵ ئێمە بەوشێوەیەی لە بەشی 12 دا لایخوارەوە باسکراوە.
• پرۆسەی خۆ تۆمارکردن لە پانێڵەکەدا، کە بە تۆمارکردنت وەک ئەندام لە پانێڵەکەدا کۆتایی دێت.
• هەڵبژاردنی نمونە (سامپڵ)، بە مەبەستی بانگهێشتکردنت و/یان پێدانی ئهولهویهت به تۆ وهك وەڵامدەرەوە/ئەندام لە ڕاپرسی دیاریكراو بەپێی تایبەتمەندییەکانی وهرگرتنی نمونە ( سامپلینگ) ئەو ڕاپرسیه؛
• هەڵبژاردنی نموونە (sample)، تاکو بانگهێشتبکرێیت وەک وەڵامدەر لە راپرسییەکدا بەگوێرەی پێداویستییەکانی ئەو راپرسییە.
• میکانیزمی بەخشینی خەڵات بەگوێرەی بەرنامەی بەرکاری خەڵاتەکان.
• بەرنامەی دەستەبەری کواڵیتی پانێڵ کە پێداگریدەکات لەسەر کواڵیتی و متمانەداریی پانێڵەکە و نموونەی هەڵبژێردراو، هەروەک لە مەرج و ئەحکامەکاندا روونکراوەتەوە (واتا ڕێکارەکانی کوالیتی کۆنترۆڵ، وردبینیکردن لە دروستیی زانیارییەکان، پشکنینەکانی سەلامەتیی، ڕێگریکردن لە ساختەکاریی و قەڵاچۆکردنی).
• وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانت، یان مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکانت.
12 چۆنێتی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە لەپێناو دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەكانی خۆت/ ڕاست کردنەوەیان/ داواکاری گواستنەوەیان/ سڕینەوەیان/ سکاڵاکردن
مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەكان
تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای وێنەیەك لە هەموو ئەو زانیارییانە بكەیت كە ئێمە لەبارەی تۆوە لایخۆمان هەڵمانگرتووە. زۆر بە دیاریکراوتریش، تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای پشتڕاستکردنەوەمان لێ بکەیت کە ئایا زانیارییە کەسییەکانت پرۆسێس دەکرێن یان نا، وە ئەگەر وایە، مافی ئەوەت هەیە دەستت بەو زانیاریانە بگات، سەرباری زانیارییە پەیوەندیدارەکانی، وەک: ئامانجەکانی پرۆسێسکردن، جۆری داتا پەیوەندیدارەکان، شێوازی هەڵگرتنی داتاکان (چ بە ڕێگەی ئۆتۆماتیکی بێت یان بە شێوەیەکی دیکە)، ئەو لایەنانە یان کاتیگۆری ئەو لایەنانەی کە داتاکان لەگەڵیاندا هاوبەی پێشکراون یان هاوبەشی پێدەکرێن، بە تایبەتی ئەو لایەنانەی کە لە وڵاتانی دیکە هەڵکەوتوون یان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان؛ وە کاتێک کە لە توانادابێت، ماوەی پێشبینیکراو بۆ هەڵگرتی داتاکان، یان ئەگەر ئەمە لە توانادا نەبوو، ئەو پێوەرانەی کە بۆ دیاریکردنی ئەو ماوەیە بەکارهێنراون؛ یان، کاتێک کە زانیارییەکان ڕاستەوخۆ لە تۆوە کۆنەکراونەتەوە، هەر زانیارییەکی بەردەست لەبارەی سەرچاوەی داتاکان.
مافی ڕاست کردنەوەی زانیارییەکان
هەروەها تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای ڕاستکردنەوەی هەر زانیارییەکی کەسیی بکەیت، کە لەبارەی تۆوە لەبەردەستماندایە. وە بەپێی مەبەستی پرۆسێسکردن، تۆ مافی ئەوەت هەیە کەموکورتی زانیارییە کەسییەکان پڕبکەیتەوە، لەوانەش بە پێشکەشکردنی زانیاری ڕوونکردنەوە ئامێزی زیادە.
مافی گواستنەوەی زانیارییەکان
تۆ مافت هەیە داوای هەموو ئەو زانیاریانە بکەیت کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەشێوەیەک کە بەکارهێنانی بەربڵاوە، پێت داوین و دەتوانرێت لە ڕێگەی ئامێرەوە بخوێنرێتەوە. هەروەها مافت هەیە ئەو زانیارییانە بگوێزیتەوە بۆ لایەنێکی دیکە بەبێ ئەوەی لەلایەن ئێمەوە هیچ بەربەستێکت بێتەڕێ، ئەگەر پرۆسێسکردنەکە لەسەر بنەمای ڕەزامەندی تۆ بێت یان پێویست بێت بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکەی نێوانمان، وە بە ڕێگەی ئۆتۆماتیکی ئەنجام بدرێت.
هەروەها لە کاتی پیادەکردنی ئەم مافەدا، تۆ مافت هەیە داوای ئەوە بکەیت کە زانیارییە کەسییەکانت ڕاستەوخۆ لە ئێمەوە بگوازرێنەوە بۆ لایەنێکی دیکە، کاتێک کە لە ڕووی تەکنیکییەوە، وەها کارێک لە لە توانادابێت.
مافی سڕینەوەی زانیارییەکان ("مافی لە بیرکردن ")
لە هەندێک حاڵەتدا، مافی ئەوەت هەیە داوا بکەیت ئێمە ئەو زانیارییە کەسییانەی کە لەبارەی تۆوە لەبەردەستماندایە بسڕینەوە یان لایانببەین، ئەمەش پابەندی ئەو کۆت و بەندانەیە کە لە بڕگەی ٩ی سەرەوەدا ڕوونکراوەتەوە. بەشێوەیەکی گشتی، کەسی خاوەن زانیارییەکان مافی ئەوەی هەیە کە زانیارییە کەسییەکانی خۆی، بەبێ دواکەوتنێک کە پاساوی نیە، بسڕێتەوە، ئەگەر چیتر ئەم زانیارییانە بۆ ئەو مەبەستانەی کە بۆی کۆکراونەتەوە یان پرۆسێس کراوە، پێویست نەبێت؛ یان ئەگەر کەسی خاوەن زانیارییەکان ڕەزامەندی خۆی بکێشێتەوە، ئەو ڕەزامەندییەی کە بنەمای پرۆسێسکردنی زانیارییەکان بووە و هیچ بنەمایەکی قانوونی دیکەش بۆ پرۆسێسکردنەکە لە ئارادا نەبێت؛ یان ئەگەر بەهۆی ملکەچ بوون بۆ پابەندبوونێکی قانوونی کە دەکەوێتە ئەستۆی ئیپسۆس، سڕینەوەی زانیارییەکان پێویستبێت.
مافی سنووردارکردنی مامەڵکردن لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان
تۆ مافت هەیە داوای ئەوە بکەیت کە ئێمە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت سنووردار بکەین لە حاڵەت و بارودۆخێکدا کە قانوون دیاری کردووە، وەک ئەوەی کاتێک کە وردیی زانیارییەکان ناکۆکی لەسەرە، یان کاتێک ئێمە چیتر پێویستمان بە زانیارییە کەسییەکان نییە بۆ مەبەستی پرۆسێسکردن، بەڵام تۆ بۆ سەلماندن یان پیادەکردن یان بەرگریکردن لە داواکارییە قانوونییەکاندا پێویستت پێیانە. ئەگەر پرۆسێسکردن سنووردار بکرێت، ئەوا ئەم زانیارییە کەسییانە ناتوانرێت بەکاربهێنرێت، جگە لە هەڵگرتن و پاراستنی و تەنها بە ڕەزامەندی تۆ یان بە مەبەستی سەلماندن، پیادەکردن، یان بەرگریکردن لە مافێکی قانوونیی لەبەردەم دادگا، یان بۆ پاراستنی مافەکانی کەسێکی سروشتیی یان کەسێکی مەعنەویی دیکە؛ یان بە هۆکاری بەرژەوەندی گشتی، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
مافی سکاڵاکردن (پەڵپگرتن)
تۆ مافی ئەوەت هەیە لە هەر کاتێکدا، بە هۆکاری پەیوەست بە بارودۆخە تایبەتەکانتەوە، ناڕەزایەتی دەرببڕیت بەرامبەر بە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت بۆ مەبەستی پرۆسێسکردنی زیاتر کە لە سەرەوە باسکراون، لەوانەش دروستکردنی پرۆفایلی پەیوەست بەو جۆرە پرۆسێسکردنە. ئەگەر تۆ ئەم مافە بەکاربهێنیت، Ipsos پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت ڕادەگرێت، مەگەر بەپێی یاسای کارپێکراو ڕێگەپێدراو نەبێت.
ئەگەر ئارەزووی پیادەکردنی هەریەکێک لەو مافانەی سەرەوەت هەیە، یان ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە، یان پێویستت بە زانیاری زیاترە لەبارەی سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان یان پابەندبوونمان بە قانوونەکانی پاراستنی زانیاریی، تکایە پەیوەندی بە بەشی پاراستنی زانیارییەکانی ئێمەوە بکە لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: [email protected]
تکایە لەو ئیمەیڵەدا یان لەو نامەیەدا کە دەینێریت، ژمارەی ئەندامێتیت لە پانێڵەکە (ئەگەر زانراو بێت)، یان ئەو ئیمەیڵەی کە بەکارت هێناوە بۆ ناو تۆمارکردن لە پلاتفۆرمی Ipsos iSay، بنووسە.
13 گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیی پاراستنی نهێنیماندا
سیاسەتی پاراستنی نهێنی ئێمە، ملکەچی پێداچوونەوەی بەردەوامە و هەر گۆڕانکارییەکیشی تێدا بکرێت لە رێگەی ئەم لاپەڕە ئەلیکترۆنییەوە دەخرێتەڕوو. هەروەها لە هەر گۆڕانکارییەک کە لەم سیاسەتەدا ڕوودەدات، ئێمە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە یان یەکهەم جاری دوای نوێکردنەوەکە کە داخڵی هەژمارەکەت دەبیت، ئاگادارت دەکەینەوە. ئەم سیاسەتە دوایین جار لە 03/02/2026 نوێ کراوەتەوە.
14 بەستەرە بەسوودەکان
بەشی پاراستنی زانیارییەکان: [email protected]
ماڵپەڕی کۆمپانیای ئیپسۆسی جیهانیی
ڕێکخراوی توێژینەوە بازاڕگەرییەکانی جیهانیی - ئیسۆمار
15 زمانەکان
ئەم سیاسەتانە لە بنەڕەتدا بە زمانی ئینگلیزی داڕێژراون. لە حاڵەتی هەبوونی هەر دژیەکییەکدا لەنێوان ڤێرژنی ئینگلیزی ئەم بەڵگەنامەیە و هەر ڤێرژنێکی دیکەی دواتر وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکەدا بۆ سەر زمانێکی دیکە، ڤێرژنە ئینگلیزییەکە بە بنەما وەردەگیرێت