خەڵاتەکان و گۆڕینەوەی خاڵەکان

خەڵاتەکان و گۆڕینەوەی خاڵەکان

گەڕانەوە بۆ بابەتەکان

چۆن خاڵەکانم بگۆڕمەوە؟

هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت خاڵەکانت بگۆڕیتەوە لەڕێگەی چوونە ژوورەوە بۆ Ipsos iSay و کلیککردن لەسەر "خەڵاتەکان" لە مینۆکەدا لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە. دەتوانیت بە ناو کەتەلۆگی خەڵاتەکاندا بگەڕێیت و خەڵاتە بەردەستەکان و ژمارەی خاڵی پێویست بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە ببینیت. ئەو خەڵاتە هەڵبژێرە کە دەتەوێت لەگەڵ خاڵەکانتدا بیگۆڕیتەوە و هەنگاوەکانی دواتر جێبەجێ بکە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە.

دەتوانم خاڵەکانم بەچی بگۆڕمەوە؟

ده‌توانیت ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌وا به‌ده‌ستت هێناون بیانگۆڕیته‌وه‌ به‌ خه‌ڵاتی جۆراوجۆر و زۆر گه‌وره‌، له‌مانه‌ش پسوڵه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و به‌خشین به‌ كۆمه‌ڵه‌ خێرخوازیه‌كان، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئیپسۆس بۆ به‌خشینی خێرخوازی، كه‌ پاڵپشتی و كارئاسانی ده‌كات بۆ گه‌یشتنی هه‌موو منداڵ و لاوانی بێبه‌ش به‌ خوێندن. كاته‌لۆگی خه‌ڵاته‌كانمان ببینه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی خه‌ڵاته‌كان له‌ لیستی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ره‌كه‌.

چەندی پێدەچێت تاکو خەڵاتەکە دەگاتە دەستم؟

بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین یەکسەر وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان بنێرین بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیڵەی کە لە هەژماری Ipsos iSay دا تۆمارکراوە، بەڵام هەندێک جار ئەمە لەتوانادا نابێت. تکایە لەسەرمان بووەستە بۆ ماوەی 4 هەفتە تاکو هەموو داواکارییەکان (orders) رادەست بکەین.

ئەم کۆمپانیایانەی ناویان هاتووە سپۆنسەری خەڵاتەکان ناکەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیپسۆسەوە نیە. لۆگۆ و نیشانەکانی تری ناسینەوە کە هاوپێچە، نیشانەی بازرگانین و لەلایەن کۆمپانیا یان لقەکانی کۆمپانیاکەوە خاوەندارییان لێدەکرێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مەرج و ئەحکامەکانی تایبەت بە هەر کۆمپانیایەک، تکایە سەردانی وێبسایتی کۆمپانیاکە بکە.

دەتوانم داواکاریی(order)ەکەم بگۆڕم یان بیگۆڕمەوە بە بژاردەیەکیتر دوای ئەوەی کە داواکارییەکەم پێشکەشکرد؟ دەتوانم ئایتم (item)ەکە بگەڕێنمەوە؟

ئەو خاڵانەی کە گۆڕدراونەتەوە بە وەسڵی ئەلیکترۆنی ناتوانرێت بەگەڕێندرێنەوە، رەتبکرێنەوە، ئاڵوگۆڕیانپێبکرێت یان کانسڵ بکرێنەوە. هەموو وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان (خەڵاتە کارتەکان) رادەست دەکرێن "وەک ئەوەی کە هەیە". تۆ بەرپرسیارێتی خاڵەکان و وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان(خەڵاتە کارتەکان)ت هەڵدەگریت. هیچ داواکارییەک بۆ گێڕانەوە قبوڵ ناکەین.

لە چ شوێنێک دەتوانم کارتی خەڵاتە ئەلیکترۆنییەکان بەکاربهێنم؟ دەتوانم لە هەموو وڵاتێکدا بەکاری بهێنم؟

زۆربەی وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان (خەڵاتە کارتی ئەلیکترۆنی) دەتوانرێت لە فرۆشگاکان، بە ئۆنلاین، لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایلەوە بەکاربهێنرێت. ئەمەش بەگوێرەی خەڵاتەکەکان (وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان) دەگۆڕێت. لە زۆربەی بارەکاندا، تەنها لەو وڵاتەدا دەتوانیت خەڵاتەکان (وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان) بەکاربهێنیت کە خۆتت تێدا تۆمارکردووە. سەردانی کەتەلۆگی "خەڵاتەکان" بکە، لەوێ وەسف و رێنمایی لەبارەی هەر یەک لە خەڵاتەکانەوە دەخوێنیتەوە.

ئەم کۆمپانیایانەی ناویان هاتووە سپۆنسەری خەڵاتەکان ناکەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیپسۆسەوە نیە. لۆگۆ و نیشانەکانی تری ناسینەوە کە هاوپێچە، نیشانەی بازرگانین و لەلایەن کۆمپانیا یان لقەکانی کۆمپانیاکەوە خاوەندارییان لێدەکرێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مەرج و ئەحکامەکانی تایبەت بە هەر کۆمپانیایەک، تکایە سەردانی وێبسایتی کۆمپانیاکە بکە.

ماوەی بەسەرچوونی وەسڵێکی ئەلیکترۆنی (e-voucher) چەندێکە؟

ماوەی بەسەرچوونی وەسڵە ئەلیکترۆنییەکان لە وەسڵێک بۆ وەسڵێکیتر جیاوازە. لەو ئیمەیڵەدا کە کۆدە حەقیقییەکەی تێدایە رێکەوتی بەسەرچوون (expiry date) دەدۆزیتەوە. تکات لێدەکەین پێش وادەی بەسەرچوونی وەسڵەکە، بەکاریبهێنیت.

ئایا خاڵەکانم بەسەر دەچێت (ئێکسپایەر دەبێت)؟

تا ئەو کاتەی وەک ئەندامێکی چالاکی Ipsos iSay دەمێنیتەوە خاڵەکانت بەسەر ناچێت (ئێکسپایەر نابێت).

ئەگەر ئەندامێتیت کۆتایی پێهێنا، یان ئەگەر ئەندامێکی چالاک نەبوویت، یان ئەگەر بەشداریکردنت وەستێنرا، ئەوا هەژماری خاڵەکانت دادەخرێت و هەر خاڵێک بەکارنەهێنرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

دوای ئەوەی پەیوەندیم کرد، پێویستە ماوەی چەندێک چاوەڕێ بکەم تاکو خاڵەکانم بگۆڕمەوە؟

ئەندامە نوێیەکانی Ipsos iSay پێویستە 96 کاژێر چاوەڕێ بکەن لە بەرواری خۆ تۆمارکردنییانەوە پاشان دەتوانن خاڵەکانیان بگۆڕنەوە. ئەگەر لەو ماوەیەدا هەوڵی داواکردنی خەڵاتێکتدا، لەکاتی تەواوکردنی داواکارییەکەدا هەڵە نامەیەک (error message)ت پێدەگات. تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا لەم ماوەیەدا، وەڵامی راپرسییەکان و رەفتارەکانت هەڵدەسەنگێنین. بەداوای لێبوردنەوە دەڵێین: بەگوێرەی مەرج و ئەحکامەکان کە رەزامەندیت لەسەر دەربڕیوە، مافی ئەوەمان هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەیەکی فەڕمی یان بەبێ هیچ رێوشوێنێکی دادوەریی یان لەدەرەوەی چوارچێوەی قانوون، ئەندامێتیت لە Ipsos iSay کۆتایی پێبهێنین. بەهۆی رەفتارێکەوە کە پێوەرەکانی کواڵیتی یان ئامانجی کارمان ببەزێنێت یان بەهۆکاری بەزاندن یان لادان لە مەرج و ئەحکامەکان یان سیاسەتی تایبەتمەندێتی یان قانوونەکانی راپرسی. لە بارێکدا ئەندامێتیی بەهۆی ئەو هۆکارانەوە کۆتایی پێهێنرابێت، ئەوا ئەندامەکە هەموو ئەو خاڵانەی لەکیس دەچێت کە کۆیکردوونەتەوە (تەنانەت ئەو خاڵ و خەڵاتانەش کە لەباری "چاوەڕوانی(pending)" دان).

دوای ئەوەی ناونیشانی ئیمەیڵەکەم گۆڕی، پێویستە ماوەی چەندێک چاوەڕێ بکەم تاکو خاڵەکانم بگۆڕمەوە؟

ئەو ئەندامانەی Ipsos iSay کە داوای گۆڕینی ئیمەیڵیان کردووە پێویستە 48 کاژێر چاوەڕێ بکەن لە ڕێکەوتی گۆڕینەکەوە پاشان دەتوانن خاڵەکانیان بگۆڕنەوە. ئەگەر لەو ماوەیەدا هەوڵی داواکردنی خەڵاتێکتدا، لەکاتی تەواوکردنی داواکارییەکەدا هەڵە نامەیەک (error message)ت پێدەگات. تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا لەم ماوەیەدا، وەڵامی راپرسییەکان و رەفتارەکانت هەڵدەسەنگێنین. بەداوای لێبوردنەوە دەڵێین: بەگوێرەی مەرج و ئەحکامەکان کە رەزامەندیت لەسەر دەربڕیوە، مافی ئەوەمان هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەیەکی فەڕمی یان بەبێ هیچ رێوشوێنێکی دادوەریی یان لەدەرەوەی چوارچێوەی قانوون، ئەندامێتیت لە Ipsos iSay کۆتایی پێبهێنین. بەهۆی رەفتارێکەوە کە پێوەرەکانی کواڵیتی یان ئامانجی کارمان ببەزێنێت یان بەهۆکاری بەزاندن یان لادان لە مەرج و ئەحکامەکان یان سیاسەتی تایبەتمەندێتی یان قانوونەکانی راپرسی. لە بارێکدا ئەندامێتیی بەهۆی ئەو هۆکارانەوە کۆتایی پێهێنرابێت، ئەوا ئەندامەکە هەموو ئەو خاڵانەی لەکیس دەچێت کە کۆیکردوونەتەوە (تەنانەت ئەو خاڵ و خەڵاتانەش کە لەباری "چاوەڕوانی(pending)" دان).

من ده‌مه‌وێت خاڵه‌كانم بگۆڕمه‌وه‌ به‌ خه‌ڵات، به‌ڵام چیتر ده‌رناكه‌وێت له‌ لاپه‌ره‌ی خه‌ڵاته‌كان. من ده‌توانم چی بكه‌م؟

كاتێك خه‌ڵاته‌كان له‌ كۆگا نامێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی دیارنامێنێت له‌ لاپه‌ره‌ی خه‌ڵاته‌كان، به‌ڵام نیگه‌ران مه‌به‌، ئێمه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌وا دوباره‌ به‌رده‌ست بێت. ئه‌م كاره‌ له‌ چه‌ند رۆژێكی كه‌م زیاتر ناخایه‌نێت . هه‌رده‌م دڵنیابه‌وه‌ له‌ پشكنینی لاپه‌ره‌ی خه‌ڵاته‌كان.

من خاڵه‌كانم گۆڕیه‌وه‌ به‌ خه‌ڵات به‌ڵام پسووڵه‌كه‌م پێنه‌گه‌یشتوه‌ له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یله‌كه‌مه‌وه‌. من ده‌توانم چی بكه‌م ؟

هه‌موو خه‌ڵاته‌كان ده‌نێردرێن بۆ ئیمه‌یلی په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ژماره‌كه‌ت له‌ Ipsos iSay . ئه‌گه‌ر خه‌ڵات به‌رده‌ست نه‌بوو له‌ بۆكسی ئیمه‌یله‌كه‌ت، تكایه‌ بۆكسی سپام بپشكنه‌. وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تدۆزیه‌وه‌ له‌ بۆكسی سپام - په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ تیمی پاڵپشتیكردن.

هێشتا پرسیارت هەیە؟

ئەگەر ئەو شتەت نەدۆزیەوە کە بەدوایدا دەگەڕێیت، تکایە پەیوەندی بە تیمی پشتگیری بکە.