پەیوەندیکردن (Joining) و ئەندامێتی

پەیوەندیکردن (Joining) و ئەندامێتی

گەڕانەوە بۆ بابەتەکان

چیە؟ Ipsos iSay

Ipsos iSay کۆمەڵگایەکە تایبەت بە ئەنجامدانی راپرسی ئۆنلاین و خەڵاتکردنی بەشداریکەران. دەیان هەزار کەس لەخۆ دەگرێت کە بیر و ڕاکانیان هاوبەشی (share) پێدەکەن. ئەندامان لەڕێگەی وەڵامدانەوەی راپرسییەکانەوە یارمەتی باشترکردنی ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانە دەدەن کە هەموومان رۆژانە بەکاری دەهێنین. وەکو ئەندامێک، هەلی وەڵامدانەوەی راپرسییەکان و دانانی کاریگەرییت لەسەر بازاڕ و لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جۆراوجۆر بۆ دەڕەخسێت. هەروەها لە بەرانبەر ئەنجامدانی راپرسییەکاندا، کۆمەڵێک خەڵاتی جۆراوجۆر دەخەینە بەردەستت تاکو لەنێویاندا هەڵبژێریت.

چۆن پەیوەندی بە Ipsos iSay ەوە بکەم؟

دەتوانیت راستەوخۆ پەیوەندی بکەیت لە وێبسایتەکەمانەوە یان لە ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەکەمانەوە! تەنها کلیکێک لەسەر دووگمەی "Join Now" بکە لە لاپەڕەی سەرەکیماندا!

فۆڕمی خۆ تۆمارکردن چەند پرسیارێک لەبارەی خۆت و خێزانەکەتەوە لەخۆ دەگرێت. ئەو زانیارییانەی پێمان دەدەیت یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریکردنی ئەو راپرسییانەدا کە لەگەڵ پرۆفایل و خووەکانی بەکاربردنی تۆدا دەگونجێت.

بۆچی پەیوەندی بە Ipsos iSay ەوە بکەم؟ ئەو سوودانە چین کە ئەندامان بەدەستی دەهێنن؟

پەیوەندیکردن بە Ipsos iSay ەوە چەندی سوودی هەیە!

ئەو سوودانەی بەدەستی دەهێنیت:

  • بەرانبەر بەشداریکردنت لە راپرسییەکاندا خاڵ بەدەست دەهێنیت، خاڵەکانیش دەگۆڕیتەوە بە خەڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئێمە کە خۆت هەڵی دەبژێریت.
  • کاریگەریی لەسەر خاوەن بڕیارە کۆمەڵایەتییەکان و بەکاربەران دادەنێیت لەڕێگەی بیر و ڕا کانتەوە.
  • ئەندامێتی هەمیشە بەخۆڕاییە

بوون بە ئەندام لە Ipsos iSay دا هیچ تێچوویەکی هەیە؟

ئەندامێتی هەمیشە و بەتەواویی خۆڕاییە (free)! هیچ کرێیەکی شاراوەی نیە و ئێمە هەموو تێچووەکان لە ئەستۆ دەگرین (بۆ نموونە: تێچووەکانی ناردن بۆ تاقیکردنەوەی بەرهەمەکان). لە راستیدا، هه‌ر جارێك كه‌ به‌شداری بكه‌یت له‌ راپرسی له‌گه‌ڵ Ipsos iSay ، خاڵه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنیت ده‌توانیت بیانگۆڕیته‌وه‌ به‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه‌وا په‌سه‌ندن له‌لات. .

چەندێک جارێک Ipsos iSay پەیوەندیم پێوە دەکات؟

ئەگەر راپرسییەک یان چەند راپرسییەک بەردەستبوو بۆ تۆ، ئەوا لە رۆژێکدا سێ جار پەیوەندیت پێوە دەکەین لەڕێگەی ئیمەیڵەوە. هەروەها ناوبەناو ئیمەیڵی ترت بۆ دەنێرین بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەت لە هەواڵەکانی Ipsos iSay و نوێکردنەوەکانی تر، بەڵام لە مانگێکدا تەنها چەند جارێک.

چەند پارەم دەست دەکەوێت بەرانبەر بەشداریکردنم لە راپرسییەکاندا؟

کاتێک بەشداری لە راپرسییەکاندا دەکەیت، خاڵ بەدەست دەهێنیت و دەتوانیت خاڵەکان بگۆڕیتەوە بە کارتی دیاریی (بطاقات الهدايا) بە هەڵبژاردنی خۆت.

ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ت پێدرابێ كه‌وا پاره‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست بهێنیت به‌رانبه‌ر به‌شداری كردنت له‌ راپرسیه‌كاندا ، ئه‌م ئۆفه‌ره‌ له‌لایه‌ن Ipsos iSay پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ وه‌ دروست ( شرعی) نیه‌. تۆ وه‌ك ئه‌ندامێك له‌ Ipsos iSay ( وه‌ك زۆربه‌ی كۆمپانیا یاساییه‌كانی تری توێژینه‌وه‌كانی بازاڕگه‌ری) پاره‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست ناهێنیت له‌ به‌شداری كردنت له‌ راپرسیه‌كاندا به‌ڵام خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنیت وه‌ بیرویۆچونه‌كانت ده‌بیسترێن له‌لایه‌ن گه‌وره‌ دروستكه‌رانی بڕیار

هه‌میشه‌ ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ت بۆ ده‌نێرین كه‌وا به‌ڵێنت پێده‌ده‌ین

چی دەبێت ئەگەر نەمەوێت چیتر ئەندامی Ipsos iSay بم؟

ئەندامێتیت لە Ipsos iSay دا هەمیشە خۆبەخشانەیە و دەتوانیت بەشداری بکەیت یاخود بەشداری نەکەیت لە هەر راپرسییەکدا کەوا بانگهێشتی بەشداریکردن دەکرێیت تێیدا. ئەگەر حەزت لێیە ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنیت، لە پرۆفایلەکەتدا کلیک لەسەر "Delete account" بکە و رێنماییەکان جێبەجێ بکە.

چۆن دەتوانم راستەوخۆ قسە لەگەڵ تیمی پشتیوانیی Ipsos iSay دا بکەم؟

تەنها لەڕێگەی ئیمەیڵەوە دەتوانیت پەیوەندی بە تیمی پشتیوانییەوە بکەیت. ئەگەر وەڵامی پرسیارەکەتت لە لاپەڕەی پرسیارە باوەکان (FAQs) دا نەدۆزییەوە، کلیک لەسەر لینکی پەیوەندی لەگەڵ تیمی پشتیوانی (Contact Support) بکە. به‌ زووترین كات وەڵامت دەدەینەوە. هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ تیمی پشتیوانی ناردنی وێنه‌ی شاشه‌ ( screenshot) زۆر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بشێت، تكایه‌ دڵنیابه‌وه‌ له‌ ناردنی وێنه‌ی شاشه‌ ( screenshot) بۆ ئه‌و گیروگرفته‌ی كه‌وا ڕوبه‌روت ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ناردنی به‌ ئیمه‌یڵ بۆ [email protected].

هێشتا پرسیارت هەیە؟

ئەگەر ئەو شتەت نەدۆزیەوە کە بەدوایدا دەگەڕێیت، تکایە پەیوەندی بە تیمی پشتگیری بکە.